Accessibility links

 تورکیا و ئازەربایجان مانۆڕێکی هاوبەشی لەشکری ئەنجام دەدەن


وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تورکیا و ئازەربایجان ڕۆژی دووشەممە لە باکو دەستیان بە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش کرد لە هەوڵێکدا بۆ باشترکردنی تواناکانی بەرەنگاربوونەوەی هەردوو وڵات.

لە ساڵی ڕابردوو ئانقەرە پشتویانی لە ئازەربایجان کرد لە هەوڵەکاندا بۆ دەرکردنی هێزە ئەرمەنی نژادەکان لەو ناوچانەی لە ساڵی 1990 دەکانەوە لە دەوروبەری ناگۆرنۆ کاراباخ کۆنترۆڵیان کردبوو.

ئەو دوو وڵاتە لە سەرەتای ئەم مانگە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی لە بواری سەربازیدا زیاد بکەن.

ئەو وێنانەی کە وەزارەتی بەرگری ئازەری بڵاوی کردووەتەوە، ستوونێکی هەڵگری زرێپۆش و تانکی ئەو دوو وڵاتەی لە پێشڕەویدان لەسەر خاکێکی تەخت نیشان دەدات.

وەزارەتی بەرگری ئازەری ڕایگەیاندووە "ئامانجی سەرەکی ئەم مەشقە سەربازییە، باشترکردنی پەیەوەندییەکانە لەنێوان یەکە سەربازییەکانی سوپای هەردوو وڵات لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکاندا، بۆ پەرەپێدانیتوانای بڕیاردانی سەربازی فەرماندەکان و تواناکانیان لە بەڕێوەبردنی یەکە سەربازییەکاندا."

ئەو مەشقە سەربازییەی کە ناوی لێنراوە " مستەفا کەمال ئەتاتورک-2021 " هەتا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و نزیکەی 600 سەرباز و 40 تان و زرێپۆش و چەند هەڵیکۆپتەرێک تیایدا بەشدارن.

ڕووسیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی دەوروبەری شیانی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە ئازەربایجان دەکات، ئەم هەنگاوەی کە دەگوترێت ڕەنگە پێویست بێت ڕوسیا هەنگاوی بۆ بنێت تا دڵنیابێت لەوەی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ناکەونە مەترسییەوە.

XS
SM
MD
LG