Accessibility links

سۆماڵ 21 کەسی بەتۆمەتی تیرۆرو ئەندامێتی لە گروپی ئەلشەباب لەسێدارە دەدات


بەرپرسانی ئاسایشی سۆماڵ دەڵێن پاش هێرشی چەکدارەکاn بۆسەر شارۆچکەیەکی بچوک لە ویلایەتی گالمودوگ لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا دەیان کەس کوژراون .

کاربەدەستانی ناوچەکە بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند بەلایەنی کەم 30 کەس کە لە نێویاندا خەڵکی سیڤیل لە شارۆچکەی ویسیڵ کوژراون. هێرشەکە بە تەقاندنەوەی ماشێنیك دەستیپێکرد لە ناوچەیەک کە لە کەمپێکی ئاسایشی شارۆچکەکە نزیک بوو.

عەقید موئمین عەبدی شایر فەرماندەی پۆلیسی هەرێم بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوت دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە هێرشەکەی شاری ویسیڵ، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی پونتلاند 21 کەسی تۆمەتبار بە تیرۆر و ئەندامێتی لە ئەلشەبابیان لەسێدارەدا.

ئەحمەد شایر فالاگڵ وەزیری ڕاگەیاندنی گالمودوگ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێزەکانی هەرێم بەرپەرچی هێڕشەکەی بەرەبەیانیان دابووە و زیانیێکی زۆریان بە چەکداران گەیاندووە. فالاگڵ گوتیشی سێ سەرباز لە نێو مردووەکاندان و بە لایەنی کەمەوە حەوتی دیکەش بریندار بوون . وتیشی نزیکەی 100 چەکدارهێرشیان کردە سەر شارۆچکەکە وژمارەیەکی زۆریان بە زیندوویی نەگەڕاونەوە.

گروپی چەکدارانی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت و دەڵێن 34 ئەندامی هێزە کانی ئاسایش کوژراون.

شایانی باسە ویسیڵ 200 کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی گالکایۆ دوورە لە ناوچەیەک کە بەم دواییانە ئەلشەباب پێشڕەویکردووە . ئەو گروپە لە مانگی چواردا شارۆچکەی بەعدوینیان گرت کە ئەوەندە لە ویسیڵ دوور نییە دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەت و هەرێم بە هۆکاری نادیار چۆڵیان کرد.

XS
SM
MD
LG