Accessibility links

جوتیارانی سەیدسادق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست


جوتیارانی سەیدسادق
جوتیارانی سەیدسادق

ژمارەی لە جوتیارانی قەزای سەیدسادق لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی گەنمەکانیان لەلایەن سایلۆی سەیدسادق و تیمی وەرگرتنی گەنمەوە لەبەردەم سایلۆی قەزاکەدا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست و ڕایانگەیاند، ڕۆژانە زیاتر 80% گەنمەکان لە سایلۆکە وەرناگیرێن و ناچاردەبن لە بازاڕی ڕەشدا بە بڕەپارەیەکی کەم یاخود بە بازرگانانی عەرەبی بفرۆشنەوە ، داوای پێکهێنانی لیژنەیەک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەن بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان.

سەرکەوت مەحمودبە نوێنەرایەتی جوتیارەکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە سایلۆکە دوێنی 33 بارهەڵگر گەنم هاتوەتە ناو سایلۆکە لەو ڕێژەیە 23 بارهەڵگریان چوونەتە دەرەوە و هەندێکی هەر وەرنەگیراوە ، ئەم ساڵ باران نەبووە و ووشکە ساڵی بووە، پێویستە ئاسانکاری بۆ جوتیاران بکەن.

حەمە ساڵح حەمە مارف جوتیارێکی دیکەیە و لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەلێت، هەموو ساڵێک 150 تۆن گەنم هەیە بەڵام ئەم ساڵ ناچێتە 75 تۆن، حکومەت ڕێنماییەکانی زۆر وورد کردوەتەوە، داوا دەکەین لەبەر ئەو دوخەی لە کوردستان هەبووە و باران نەبووە، ڕەچاوی ژیانی جوتیارەکان بکەن ، بەشێکمان گەنمان سوتاوە.

دەنگی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی زیاتر و گەیاندنی داواکاری جوتیارەکان سەردانی بەختیار عیزەت بەڕێوبەری سایلۆی سەیدسادقی کرد،بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر پرسیارەکانی دەنگی ئەمریکا بدات،وەک خۆی ووتی" نایەوێت هیچ لێدوانێک بدات".

بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەم ساڵ تەنها 375 هەزار تۆن گەنم لە هەرێم لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێ کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕەکە کەمی کردوە کە 390 هەزار تۆن وەرگیراوە ، سێ جۆر گەنم لە بنکە و سایلۆکانی وەرگرتنی گەنم بە پێی کوالیتی و ڕێنمایەکان بە پلەبەندی لە نمرەی یەک بۆ سێ وەردەگیرێت، ئەوگەنمانەش نەچنە چوار چێوەی ئەو نمرانەوە رەتدەکرێنەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:37 0:00


XS
SM
MD
LG