دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی هەرێمیدا لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت دوای ئەوەی خولی یەکەم شکستهێنانی پارتی دەسەڵاتداری سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن، و بێ ئومێدبوونی پارتی ڕاستی توندڕەو بەڕێبەرایەتی مارین لی پێن , وکەمی ژمارەی دەنگدەرانی بەخۆوە بینیبوو.
بۆ هەندێک لە چاودێران ئەنجامی خولی یەکەمی 20 ی مانگی 6، گومانی درووستکرد کە تا چەند هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2022 دەبیتە هۆی پێشبڕکییەکی بەهێز لە نێوان ماکرۆن و لێ پێن لە خولی دووەمدا.
ئەنجامەکانی خولی یەکەم، پاڵنەربوو بۆ باڵی ڕاستڕەوی نەریتی کۆمارییەکان و هەروەها حزبی سۆسیالیست ، ئەوانەی لە دوای بەدەستهێنانی ماکرۆنی بۆ سەرۆکایەتی لە ساڵی 2017 دا دووچاری گوشاربوونەتەوە .