Accessibility links

تاریق جەوهەر: تا ئێستا هیچ یاسایەک نییە بواری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و میدیای دیجیتاڵی ڕێکبخات


ئازادی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین تا چەند چووەتە قۆناغێکی هەستیار لە هەرێمی کوردستان، و لەهەمان کاتدا بەکارهێنانی میدیای ئەلکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تا چ ئاستێک بە شێوەیەکی دروست بەکاردەهێنرێن، ئایا هیچ یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان هەیە بۆ بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەشێوازێکی دروست.

تاریق جەوهەر ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن لە لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان لەم گفتوگۆیەی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەڵێت پێموایە هەندێک پاشەکشە هەیە لە هەندێک بوارەدا، بۆنمونە لە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕێکخراوەکانی دیکەی وەک ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕەخنە لە هەرێمی کوردستان دەگیرێت سەبارەت بە ئازادییەکان، دەشڵێت ئەوە جێگای نیگەرانیە کە ناوی هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە بچێتە ناو ئەو وڵاتانەی کە باسیان لێوەدەکرێت و ڕەخنەیان لێدەگیرێت لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

بەڕێز جەوهەرئەوەشی خستەڕوو کە بەدواداچوون هەیە وەک لیژنەی ڕۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونیشمان کردوە سەبارەت بە هۆشیاریەکەی ڕێکخراوی ئەمنیستی، بەڵام بۆچوونی جیاواز هەیە چونکە لیژنەی پەرلەمانی نوێنەرایەتی لایەنە سیاسیە جیاوازەکان دەکات لای ئێمەش بیروبۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە ئازادی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و گەشەکردنی زیاتر هەیە، دەشڵێت ڕاستە لە زۆر بواردا باشە بەڵام لە زۆر بواری تریشدا پاشەکشە هەیە.

تاریق جەوهەر سەبارەت بە میدیای ئەلکترۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەڵێت تا ئێستا هیچ یاسایەک نیە بواری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و میدیای دیجیتاڵی ڕێکخستبێت بۆیە ئەو بۆشاییە یاساییەی کە هەیە زۆرجار لە هەرێمی کوردستادا کێشەو گرفتی گەورەشی لێکەوتۆتەوە، هەر بۆیەش لە ساڵی 2006 بیر لەوە کرایەوە کە یاسایەک دابنرێت کە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە کە تیایدا ناوی چەندین ئامێر هاتووە ئەگەر بە خراپ بەکاربهێنرێن بکەر ڕووبەڕوی سزا و لێپێچینەوە دەبێتەوە، کە بۆ هەریەکەیان سزای تایبەت هەیە.

هەر سەبارەت بە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و میدیای ئەلکترۆنی کاک تاریق ئاماژەی بە دوو خاڵی سەرەکی کرد یەکێكیان هۆشیاری تاکە و کۆمەڵگە، کاتێک تاک هۆشیاری ئەوەی هەبێت چۆن تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنێت کێشەکان کەمتر دەبنەوە، پاشان یاسایەک بۆ ئەو مەبەستە ڕیکبخرێت کە ڕێگە لە بەکارهێنانی نادروستی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بگرێت.

بۆ درێژەی گفتوگۆکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:04 0:00


XS
SM
MD
LG