Accessibility links

رێکخراوێکی هەڵەبجە کار بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان و پیاوان لەبەرامبەر توندوتیژی خێزانی دەکات


ڕ‌ێکخراوی نوێ بۆ ژینگەو مافەکانی ژنان، پڕۆژەی بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دارایی ژنان وپەرەپێدان بە تواناکانیان بەهاوکاری هەردوو ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی و وێڵد ئۆف پرایەر لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکات، کە ئامانج لە پڕۆژەکە پێدانی هۆشیاریو کەم کردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و بەرز کردنەوەی لایەنی دارایی ژنانە لە ڕێگەی خولەکانی پەرەپێدانەوە.

سۆزان فەرەج ئەندامی ڕێکخراوی نوێ بۆ ژینگە و مافەکانی ژنان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "پڕۆژەکە لە پارێزگای هەڵەبجە لە گوندەکانی دەرەوەی پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێت، کە تا ئێستا سەردانی 54 گوندمان کردوە61 سیمینارمان بۆژنان کردوە 11 سیمینارمان بۆ پیاوان کردووە لەسەر مافەکانی ژنان و ئاشناکردنیان بە یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2011 یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان".

سۆزان فەرەج دەڵێت " لە پرۆژەکەدا سێ دانیشتنی تایبەتی تێدایە لەگەل سێ توێژی کۆمەڵگای کوردی کە دیارن لە ڕووداوەکاندا و خەڵک گوێ بۆقسەکانیان ڕادەگرێت کە پیکهاتوون لە میدیاکاران و پیاوانی ئاینی و چالاکوانان داوامان لێکردوون کە لە پەیامەکانیاندا هاوکاری کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بن ".

ڕەنگین سەلام ڕۆژنامەنوسە و بەشداری یەکێک لە دانیشتنەکانی پڕۆژەکەی وەک میدیاکار کردووە ئەو لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "میدیا بووەتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی توندوتیژی و پیشاندانی دیاردەکانی توندوتیژی، پێویستە ڕۆژنامەنوسان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل هەواڵەکانی تایبەت بە توندوتیژی بکەن، سانسۆرێکیش بۆ سۆشیاڵ میدیا دابنرێت".

ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی ژنان هەمییشە وەک خۆیان دەڵێن حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان زۆر زیاترن لەو حاڵەتانەی کە بڵاو دەکرێنەوە،وەک ئەوان دەڵێن هیشتا دەیان ژن هەن لەبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و دەستڕانەگەشتنیان بە یاسا ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی هۆشیار کردنەوەوە، کۆمەڵگە لەم پرسە هۆشیاربکەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:35 0:00



XS
SM
MD
LG