Accessibility links

لە کۆنفراسی بەرلینی دوو تیشک دەخرێتە سەر ئاسایشی هەڵبژاردن لە لیبیا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە وتووێژەکانی بەرلینی دوو لەسەر لیبیا، ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەو گفتوگۆیانە دەرفەتێک بۆ یارمەتیدان لە هێنانەدی ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ ئەو وڵاتەی باکووری ئافریکا پێشکەش دەکەن.

بلینکن گوتی " دەمانەوێت بە سوپاسێكی زۆرەوە بۆ ئەڵمانیا کە هەموانی کۆکردەوە، ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە، بۆ ئەو کارەی کە بەردەوام دەکرێت بۆ هەوڵەکانی هاوکاری کردنی لیبیا بەرەو داهاتوویەکی باشترو بەهێزتر. جا ئەمڕۆ کۆمەڵێک کاری باش ئەنجام دەدرێت."

وتەکانی بەر لە دەستپێکردنی کۆنفراسنی جیهانی لیبیا بوو کە لەلایەن ئەڵمانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەبرێت. لەو کۆنفرانسەی کە بە مەبەستی ئەوەیە کار لەسەر ئەوە هەوڵانەی ڕابردوو بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لیبیا و پشتیوانی کردن لە حکومەتێکی سەقامگیر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند " وەزیری دەرەوە بلینکن بەشداری لە کۆنفراسی دووهەمی بەرلین لەسەر لیبیا دەکات، تیایدا تیشک دەخاتە لە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشوەچوونەکانی لیبیا و گرنگی هەڵبژاردنەکانی نیشتمانی لیبیا کە بڕیارە لە 24 ی مانگی 12 ی 2021 ئەنجام بدرێت دووپاتدەکاتەوە."

کۆنفرانسی ڕۆژی چوارشەممە دوای کۆبوونەوەیەکی مانگی یەکی 2020 دێت کە تیایدا نوێنەرەکان کۆک بوون لەسەر پابەندبوون بە ئابلوقەدانی چەک فشاربردن بۆ لایەنە بەشەڕچووەکانی لیبیا تا ئاگربەست ئەنجام بدەن .

XS
SM
MD
LG