Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: بەشی زۆری وتەکانی ئیبراهیم رەئیسی دووبارەکردنەوەی هەڵوێستی کۆنەپارێزانی ئێرانییە


سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی هەینی ئێران کاردانەوەی جیهانی جیاوازی لێکەوتەوە، بەتایبەتی ئیسرائیل زۆر نیگەرانە بە هەڵبژاردنی کەسێکی وەک ڕەئیسی کە لە ژێر سزای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادایە.

ئایا لە سایەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم رەئیسی جیهان چاوەڕوانی چ پێشهاتەو ئاڵۆزیەک دەکات؟ ئایا کاریگەری سیاسەتەکانی سەرۆکی نوێی ئێرانی لە سەر ئاستی نێو خۆی ئێران و هەرێمی وجیهانی چی دەبن ؟ ئەحمەد ئەسکەندەری چاودێری سیاسی ونوسەر ی بنکە لە وڵاتی سوید دەڵێت رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 18 ی مانگی حوزەیران لە ئێران لە ژێر لەسەدا پەنجا بووە ، دەڵێت ئەوەش نیشانەی ناڕەزایی ئێرانیەکانە لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان.

ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت " لە راستیدا ئێران وڵاتێکی سەیرە و ئەو کەسەی لە ئێران بڕیاردەدات جا پەیڕەوی سیاسەتی تووندڕەو یان میاندڕەو بکات، خودی سەرۆک کۆمار نییە بەڵکو بڕیارەکان لەلای سوپای پاسدارانی ئێرانی و خامەنەئی وە دەدەرێن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:07 0:00


سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەم تەوەرەیەی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەسکەندی تاوتوێکردووە.

XS
SM
MD
LG