Accessibility links

لەسەر ڕێوشوێنەکانی "بە کرێدان" متمانە لە سەرەک وەزیری سوید دەسەندرێتەوە


سەرەک وەزیری وڵاتی سوید
سەرەک وەزیری وڵاتی سوید

حکومەتی وڵاتی سوید لەکار دەخرێت پاش ئەوەی ستیفن لۆڤێن دەبێتە یەکەم سەرەک وەزیری وڵاتەکە دەنگدانی متمانە لێسەندنەوە بدۆڕێنێت و ئەمەش بەو مانایەیە کە یان دەست لەکار بکێشێتەوە یان هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.

181 پەرلەمانتار لە پەرلەمانە 349 کورسییەکەی وڵاتەکەدا، بە ئا دەنگیان داوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرەک وەزیری سوید.

ڕۆژی 5شەممە پارتی دیموکراتی سوید کە پارتێکی ڕاستڕەوە ئەو داوایەی خستە بەردەم پەرلەمان پاش ئەوەی پارتی چەپ کە پشتیوانی لە حکومەت دەکات ڕایگەیاند بەرنامەی هەیە بۆ پشتیوانی لەو پێشنیازی داوایە وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر پڕۆژەیەکی حکومەت بۆ سوککردنی ڕێوشوێنەکانی "بە کرێدان" کە وەها باسی دەکەن جۆرێکە لە پێشێلکاری بەرامبەر بە نمونە یان مۆدێلی کۆمەڵگەی سوید.

پارتی کۆنەپارێزی میانڕەو و هەروەها پارتی دیموکراتی کریستیان بە خێرایی دەنگی پشتیوانی خۆیان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرەک وەزیر ڕاگەیاند و بەمەش زۆرینەی پێویست بۆ ئاوەها بڕیارێک بەدەستهات.

لۆڤێن یەکەم سەرۆکی حکومەتە متمانەی لێبسەندرێتەوە لە وڵاتی سوید و ئەمەش یانی داڕمانی هاوپەیمانێتی پارتی سۆشیال دیموکرات و پارتی سەوز کە کەمایەتی حکومەت بوون.

ئەم قەیرانە سیاسییە لە ئاکامی ئەو پڕۆژەیەی حکومەتەوە سەریهەڵدا کە هێشتا لە قۆناغە بەراییەکانیدایە، بۆ چاکسازیکردن لە ڕێوشوێنەکانی "بە کرێدان" لە وڵاتەکەدا کە دەشێت کرانەوەی دەروازەکان بێت بە ڕووی خاوەن موڵکەکاندا بۆ دیاریکردنی نرخی کرێ بۆ ئەو ئاپارتمانە نوێیانەی دروست دەکرێن.

XS
SM
MD
LG