Accessibility links

کارگەی ناوکی بوشەهر لە ڕەوشێکی نائاساییدا دادەخرێت


وێنەی دەرەوەی کارگەی ناوکی بوشەهر
وێنەی دەرەوەی کارگەی ناوکی بوشەهر

کارگەی سەرەکی ناوکی لە ئێران بۆ ماوەیەکی کاتیی لە کارکردن ڕاگیراوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕاڤەکردنێک لەسەر ئەم ڕاگرتنە نائاساییە بدرێت.
غولام عەلی ڕەخشانیمیهر، کاربەدەست لە کۆمپانیای وزەی ئەلیکتریک لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی ئێراندا دەڵێت "داخستنی کارگەی بوشەهر لە ڕۆژی شەممەوە دەستیپێکردووە و سێ تا چوار ڕۆژ دەخایەنێت."

لەو لێدوانەیدا ئەم کاربەدەستەی ئێران بە دوریشی نەزانیوە وەک بەرەنجامێکیش دەشێت وزەی ئەلیکتریکیش ببڕدرێت.

ڕەخشانیمیهر هیچ زانیاری یان وردەکارییەکی زیاتری باس نەکردووە لە کاتێکدا ئەمە یەکەمین جارە ئێران باس لە داخستنێکی کاتیی نائاسایی ئەم کارگە ناوکییە بکات لە بەندەری بوشەهر لە باشوری وڵاتەکە.

وێنەیەکی ناو کارگەی ناوکی بوشەهر
وێنەیەکی ناو کارگەی ناوکی بوشەهر

لە مانگی 3دا، موحەمەد جەعفەری، کاربەدەستی پیشەسازی ناوکی ئێران ڕایگەیاند کە دەشێت ئەو کارگە ناوکییە لەکار ڕابگیرێت چونکە ناتوانێت پارچە و پێداویستییەکان لە ڕوسیاوە وەربگرێت بۆ کارگەکە، بەهۆی ئەو سزایانەی لە ساڵی 2018دا خراونەتە سەر بانکەکانی ئێران. بوشەهر بەو یۆرانیۆمەی لە ڕوسیا بەرهەم دەهێنرێت کار دەکات و لەژێر چاودێری دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

تا ئێستا ئەم دەزگا چاودێرییە وەڵامی پرسیارەکانی نەداوەتەوە لەسەر داخستنی ئەو کارگە ناوکییەی ئێران.

دروستکردنی کارگەی ناوکی بوشەهر لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا و لەسەروەختی ڕژێمی شاهەنشاهی ئێراندا دەست بە دروستکردنی کراوە. پاش شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979دا بەردەوام ئەو کارگە ناوکییە ئامانجی هێرش بووە لەکاتی شەڕی عێراق ئێراندا، دواتر ڕوسیا دەستیکرد بە تەواوکردنی ئەو دامەزراوە ناوکییە.

ئەسیۆسێتد پرێس

XS
SM
MD
LG