Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ئەحمەد عارف


چیرۆکی کوردی، لە نزیکەی سەد ساڵی تەمەنی خۆیدا پەرەسەندنێکی زۆر بە خۆیەوە دەبینێت وێڕای ئەو هەموو تەگەرانەی لە بەردەمیدا هەبوون.

بەشێکی زۆری لێکۆڵەران یەکێک لە هۆکارەکانی بەرەوپێشچوونی چیرۆک دەگێڕنەوە بۆ گەشەکردنی میدیا، ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی لەو سەد ساڵەی ڕابردوودا چاپکراون.


چیرۆکی کوردی و قۆناغەکانی پەرەسەندنی و شێوازەکانی و جوانکارییەکان"ئیستاتیکا" لەو تەمەنەی خۆیدا، خۆی دانەبڕاندووە لە ڕەوشی سیاسی و و کۆمەڵایەتی نەتەوەکەی خۆی.

کەم نین ئەوانەی لێکۆڵینەوە لەسەر چیرۆک دەکەن و لەوبڕوایەدان زۆر زیاتر لە سەد ساڵە چیرۆک ئامادەیی هەیە لە ئەدەبی کوردیدا و بەڵگەشیان بۆ ئەم ڕوانینەیان ئەو سروتە چیرۆک ئامێزەیە کە لە شیعری کوردیدا ئامادەیی هەبووە. بێ لەوە دەشگوترێت چیرۆکیش لە هەناوی پەخشانەوە سەرهەڵدەدات، ئا لەم سۆنگەیەشەوە چیرۆک دەبەستنەوە بە پەخشانەوە.

ئەحمەد عارف
ئەحمەد عارف

تەمەنی چیرۆکی کوردی هەرچەندێک بێت، بەڵام گەشەکردنە بەرچاوەکەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستپێدەکات کە بزاوتی وەرگێڕانیش لەو کاتانەدا لە برەودا بووە و ڕێبازە ئەدەبییەکانیش لەناو هزری نوسەرانماندا جێگیر بوون و هەریەکەشیان بەپێی ڕوانینی خۆی داکۆکی لەو ڕێبازەی خۆی دەکرد.

لە دوای ڕاپەڕینیشەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چیرۆک دەچێتە قۆناغێکی نوێی تەمەنییەوە و هەڵکشانێکی تری ئەرێنیانە بە خۆیەوە دەبینیت و دەرفەتەکان لەبەردەم چیرۆکنوسەکانماندا کراوە دەبن و ئاشنایەتی لەگەڵ چیرۆکی بیانیشدا زیاتر دەبێت، وەک هەندێک لە لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن "چیرۆک خۆی لە گێڕانەوە رادەپسکێنێت" و دەخوازێت بەرگی نوێتر لەبەر بکات و زمانێکی باڵا لە داڕشتنی چیرۆکەکاندا بەکاربهێنرێت تا بتوانێت وێناکردنێکی جوانتر و بابەتیانەتر بخاتە بەردەم خوێنەرانی.

بەڵام دەشبێت ئاماژەیەکیش بەوە بکەین کە تا ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی وەها لەبەردەستدا نییە تا بزانین ئایا چیرۆکی کوردی توانیویەتی تاک لە کۆمەڵگەدا ڕابچڵەکێنێت و خوێنەرانی خۆی بخاتە بەردەم بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە، تا هەرهیچ نەبێت بزانرێت کاریگەرییەکانی چیرۆک چەندە بەسەر تێگەیشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی.

پێوەرەکان بۆ چیرۆکێکی باڵا چین و چۆن و کێ بڕیار لەو پێوەرانە دەدات لە کاتێکدا زۆرێک لە چیرۆکنوسەکانمان گلەییان هەیە کە ڕەخنە بە کار و ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە؟

ئایا وەرگێڕان بۆ چیرۆکی بیانی هەر تەنها کاریگەری ئەرێنی هەبووە بەسەر چیرۆکەوە یان کاریگەری نەرێنیشی هەیە؟

ئایا ئەحمەد عارفی چیرۆکنوس چ هەڵسەنگاندنێکی هەیە بۆ چیرۆک لە قۆناغی پێش ڕاپەڕیندا؟

ئەحمەد عارف، نوسەر و چیرۆکنوس لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:59 0:00


XS
SM
MD
LG