Accessibility links

ڕۆژی جیهانی پەنابەران


ڕۆژی جیهانی پەنابەران-2021
ڕۆژی جیهانی پەنابەران-2021

ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە و دروشمی ئەمساڵ بۆ ڕێزگرن لەم ڕۆژە ئەمە: پێکەوە برینەکانمان ساڕێژ دەبن، فێر دەبین و دەدرەوشێینەوە.

هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ڕێز لەو پەنابەرانە دەگیرێت کە بەهۆی شەڕ، ناکۆکی، ئەشکەنجە و هەوڵەکان بۆ بونیاتنانەوەی ژیانیان ناچار بوون ماڵەکانی خۆیان بەجێبهێڵن.

بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 80 ملیۆن کەس لە ئیستادا لە سەرانسەری جیهاندا پەنابەرن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەم ڕۆژەدا ڕێز لەو کەسانەش دەگیرێت کە کۆمەڵگەکان و ماڵەکانی خۆیان بە ڕووی پەنابەراندا کردووەتەوە و هاوکارییان دەکەن.

ڕۆژی جیهانی پەنابەرانی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەنابەران زیاتر لە مەینەتیدابوون.

کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان فلیپۆ گراندی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە پیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت " ڕۆژی جیهانی پەنابەران پێویستە وەبیرهێنانەوەیەکی تەواوبێت بۆ سیاسەتمەدارانی جیهان تا کاری زیاتربکەن بۆ ڕێگەگرتن و چارەسەری شەڕ و قەیرانەکان. و زۆر گرنگە خەڵکی بپارێزرێن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، نەتەوە، بیرو و بڕوا و تایبەتمەندییەکانی تر. پێوستە دەنگ هەڵببڕێت و شەڕی دژ بە نادادپەروەری بکرێت لە بری هاندانی جیاکاری و برەودان بە ڕق و کینە. ئەمە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ڕاستەقینە و هەمیشەیی بۆ قەیرانەکان لە بری سەرزنشتکردنی کەسانی تر یان لۆمەکردنی قوربانییەکان."

ڕۆژی شەممە ڕۆژێک بەر لە ڕۆژی جیهانی پەنابەرانبەرنامەی خۆراکی جیهانی داوای پشتگیری نێودەوڵەتی کرد بۆ ملیۆنەها پەنابەری بێبەش کە زۆربەیان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە بەهۆی نەمانی پارە بۆ خۆراکیان.

گوتەبێژی بەرنامەی خۆراکی جیهانی تۆمسن پیری دەڵێت تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ئافریکا نزیکەی 3 بەشی پەنابەرەکان نیوەی هاوکارییەکانیان بۆ خۆراک کەمبووەتەوە.

ئەو دەشڵێت بە شێوەیەکی زۆر هاوکارییەکان بۆ ئاوارەکانی ناوخۆیی سوریا کەمکراوەتەوە و هەروها مەترسی نەمانی یارمەتنییەکانیشی خستەڕوو بۆ 242 هەزار پەنابەری سوریایی لە ئوردن ئەگەر هەتا کۆتایی مانگی 8 بودجەی زیاتریان بۆ دابین نەکرێت.

ناوبراو گوتیشی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی دەستبەجێ پێویستی بە 4 ملیارن و 500 ملیۆن دۆلارە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا تا بتوانێت هاوکارییەکانی بۆ پەنابەران دەستپێبکاتەوە.

لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا تیشک دەخرێتە سەر بەسەرهاتنی ژمارەک لە پەنابەرانی جیهای و بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاش چەندین چیرۆکی دەگەمەنی پەنابەران دەخاتە ڕوو.

سەعدون ئەحمەد کوردی سوریاییە و ئاوارەیە لە کامپی دۆمیز لە شاری دهۆک، کە بە داهاتێکی زۆر کەم گرنگی بە پێنج لە نەوەکانی و خێزانەکەی دەدات، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 70 ساڵە و ڕۆژانە لەگەڵ کێشە تەندروستیەکانی دەجەنگێت. بەڵام ئەو دەستی لە کارکردن هەڵنەگرتووە لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ژیان بۆ خێزان و نەوەکانی.

چیرۆکی ژیانی پیاوێکی بەتەمەنی ئاوارەی سوری لە کامپی دۆمیز
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00

بەشێکی زۆر لە پەنابەرانی سوری لە ئێستادا دانیشتووی شاری دیاربەکرن، بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە دیاربەکر دەژین بۆ زیاتر لە 23 هەزار پەنابەر بەرزبۆتەوە، کە زۆربەیان لە ناوچەکانی باگلێرا و سورێ دەژین چونکە کرێی خانوو لەم ناوچەیە هەرزانترە.

دۆخی ئاوارەکانی سوریا لە شاری دیاربەکر
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:20 0:00

هەزاران پەنابەری کوردی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەردەبەن، ئەو پەنابەرانەی کە هیچ ئومێدیان بە باشتربوون و گۆڕینی سیستمی ئێران نییە، چارەنووسیان لەلایەن نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یەکلایی دەکرێتەوە.

دۆخی پەنابەرانی کوردانی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:30 0:00

XS
SM
MD
LG