Accessibility links

هەوڵەکان بۆ دروستکردنی حەبی دژ بە کۆڤید-19


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 3.2 ملیار دۆلار وەگەڕ دەخات بۆ گەشەپێدانی حەبی دژە ڤایرۆس بۆ کۆڤید-19 و ڤایرۆسەکانی تری کە دەشێن ببنە هۆی پەتای نوێ.

پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەکانی ئەمەریکا دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، ڕۆژی پێنجشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئەم هەوڵەی وەکو دەستپێشخەرییەکی نوێ بە ناوی بەرنامەی دژەڤایرۆس بۆ پەتاکان ڕاگەیاند.

بەرنامەکە پشتگیری توێژینەوە دەکات بۆ گەشەپێدانی دەرمانی نوێ بۆ چارەسەر کردنی نیشانەکانی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شیانی ڤایرۆسە مەترسیدارەکانی تر دێنە ئاراوە.

حەب بۆ COVID - 19 هەر ئێستاوە لە قۆناغی گەشەسەندندایە و دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2021 بچێتە بواری بەکارهێنانەوە، ئەگەر تاقیکردنەوە پزیشکییەکان سەرکەوتوو بن.

هاوکارییە داراییەکان تاقیکردنەوەکان خێراتر دەکات و پشتیوانیش بۆ لێکۆڵینەوەکان، بەرهەم هێنانو ودروستکردنی دەرمانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە زیاد دەکات.

کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ئەسترازەنێکا، فایزەر و ڕۆچ لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەکان بۆ حەبی دژە ڤایرۆس.




XS
SM
MD
LG