Accessibility links

هەڵبژاردن و سیاسەتی دەرەوەی ئێران 


لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پێشووی ئێراندا سیاسەتی دەرەوە هەمیشە بەشێکی گرنگ و مژارێکی دیاری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بووە، وەک چۆن لە خولی پێشوودا چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران یەکێک لە بەڵینەکانی حەسەن ڕۆحانی بوو بۆ سیاسەتی دەرەوە.

ئایا شوێنی سیاسەتی دەرەوە لە بەرنامەی کاندیدەکانی ئەم خوڵە لە کوێدایە؟

هەر سەرۆک کۆمارێک سیاسەتی جیاوازی خۆی هەبووە لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەڵام ئەم خولە زۆر باسی لایەنی سیاسەتی دەرەوە نەکرا لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، هۆکاری ئەو بێ دەنگییە چی بوو؟

ئیبراهیم ڕەئیسی یەکێک لە کاندیدەکان و سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران زۆر بە کەمی باسی سیاسەتی دەرەوەی کردوە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا، ناوبراو پێچەوانەی قسەکانی پێشتری لە ڕابردوودا، باسی ئەوەی کردوە کە دژی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرجام نییە، ئایا ئەم قسانەی پیشاندەری ئەوەیە کە دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بووە لەگەڵ ئەمەریکا و ڕۆژئاوادا ڕێبکەون؟ چارەنووسی سیاسەتی دەرەوە لەگەڵ ڕەئیسیدا بەرەو کوێ دەڕوات؟

عەبدولناسر هیمەتییەک لەو کاندیدانەیە کە دەگوترێت نزیکترین خەتیان هەیە بە بەرنامەکانی ڕۆحانی، تەنانەت هیمەتی ڕایگەیاندوە کە بڕیارە جەواد زەریف لە کابینەی داهاتوویدا ڕۆڵی هەبێت لە سیاسەتی دەرەوەدا، ئایا ئەگر یەکێک لەمانە ببێتە سەرۆک کۆمار، دەتوانن سیاسەتێکی کراوەیان هەبێت بەرامبەر بە ڕۆژئاوا و ئەمەریکا؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەگەڵ دکتور ڕامین مەفاخێری، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بەریتانیاوە گفتوگۆی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:33 0:00
Direct link



XS
SM
MD
LG