Accessibility links

هەدەپە: بەهۆی هێرشێک بۆ سەر بارەگاکەیان لە ئیزمیر چالاکوانێکی پارتەکەمان کوژراوە


پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) ڕایگەیاند هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر یەکێک لە بارەگاکانی لە ئیزمیر.بە پێی ڕاگەیاندنەکەی هەدەپە لەو هێرشەدا یەکێک لە ئەندامانی بە ناوی دنیز پۆیراز کوژراوە.

هەدەپە لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، خەڵکیان دژ بە پارتەکەی ئەوان هانداوە.

پارێزگاری ئیزمیر لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە گومانبارێک دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی فراوان لەسەر ئەو هێرشە دەستیپێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی کە نوسینگەی پارێزگاری ئیزمیردا هێرشبەرەکە بە کارمەندێکی پێشووی تەندروستیی و لەدایکبووی ساڵی 1994 پێناسە کراوە، کە هەڵیکوتاوەتە سەر نوسینگەی هەدەپە لە ئیزمیر و دنیز پۆیرازی کوشتووە.

شارەوانی ئیزمیر تونچ سۆیەر لە تویتێکدا هێرشەکەی بۆ سەربارەگای هەدەپە شەرمەزار کرد.

سۆیەر گوتی شارەکەیان شارێکی ئارامە و لەبەرامبەر هەمو هەوڵێک بۆ تێکدانی ڕەوشی شارەکە دەوەستنەوە.

پارتی دادو گەشتەپێدان سێهەمین گەورەترین پارتی سیاسییە لە پەرلەمانی تورکیادا، کە حکومەت هەوڵی قەدەغەکردنی دەدات بە تۆمەتەکانی گوایە پەیوەندی هەیە بە پەکەکەوە. بەڵام هەدەپە نکوڵی لەوە دەکات و دەڵێت بەهۆی دژایەتی کردنی توندی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە دەکرێتە ئامانج.

.

XS
SM
MD
LG