Accessibility links

خۆپیشاندانی دژی نەتەنیاهۆ


بەنجامین نەتەنیاهۆ
بەنجامین نەتەنیاهۆ

نزیکەی 2 هەزار کەس لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی بەنجامین نەتەنیاهۆدا خۆپیشاندانیان کردووە هاوکاتی ئامادەکارییەکان لە پەرلەمانی ئیسرائیلدا بۆ دەنگدان لەسەر حکومەتی نوێی وڵاتەکە کە کۆتایی دەهێنێت بە فەرمانڕەوایەتی بەڕێز نەتەنیاهۆ وەک سەرۆکی حکومەت.

بەنجامین نەتەنیاهۆ، لە مێژووی دەوڵەتی ئیسرائیلدا، یەکەم سەرەک وەزیرە ئەو ماوە دوور و درێژە لە دەسەڵاتدا مابێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگ لەسەر کابینەی نوێی حکومەت بدات و کۆتایی بهێنێت بە 12 ساڵی فەرمانڕەوایەتی بەڕێز نەتەنیاهۆ.

ئەو بەرەیەی دژی نەتەنیاهۆ دروستبووە لە ئیسرائیل لەژمارەیەک لایەن پێکهاتووە، ڕاستڕەو و چەپ و هەروەها لایەنێکی ئیسلامی کۆنەپارێزی عەرەب ئەو بەرەیەیان پێکهێناوە.

لە خۆپیشاندانەکەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا، خۆپیشاندەران دروشمی دژی نەتەنیاهۆیان دەگووتەوە. ئەمەش یەکەمین جار نییە خۆپیشاندان لەبەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی بەنجامین نەتەنیاهۆ بکرێت و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، چەندان خۆپیشاندان کراوە و خۆپیشاندەرانیش داوایان دەکرد، نەتەنیاهۆ لە کارەکەی لابچێت.

خۆپیشاندەران دەڵێن "نەتەنیاهۆ هەوڵی جیاکاری دەدا لە کۆمەڵگەدا و دەیویست پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بچن بە گژ یەکدا، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە هەمووان؛ ڕاستڕەو و چەپڕەو و جوو و عەرەب یەکگرتوویی ڕادەگەیەنین.

لەوەتای مانگی 7ی ڕابردووەوە هەموو ڕۆژانێکی شەممە خۆپیشاندان دژی نەتەنیاهۆ کراوە وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی ئابوری وڵاتەکە و هەروەهاش چۆنییەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا.

نەتەنیاهۆ یەکەم سەرەک وەزیری ئیسرائیلە کە لە دەسەڵاتدا بووبێت و بە تاوانی گەندەڵی دادگایی کرابێت.

XS
SM
MD
LG