Accessibility links

وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکە


US Iran Nuclear Thumbnail
US Iran Nuclear Thumbnail

وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران ڕۆژی شەممە لە ڤیەنا دەستی پێدەکاتەوە وەک یەکێتی ئەوروپا دەڵێت دانوستاننەکان " چڕ " بوون و ئەڵمانیا داوای بەرەوپێشچوونی خێرای کرد.

خولی شەشەمی گفتوگۆکان وەک هەمیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنەکەدا کە پێکهاتوون لە ئێران، ڕوسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا - لە ژێرزەمینی هۆتێلێکی گرانبەهادا سازکرا.

بارەگای شاندی ئەمریکا بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کە بە لیژنەی هاوبەشی پلانی کاری هاوبەشی کاری گشتگیر ناسراوە واتە (JCPOA)، لە هۆتێلێکی ئەوبەری شەقامەکە دایە، لە کاتێکدا ئێران کۆبوونەوە ڕووبەڕووەکان ڕەتدەکاتەوە.

ڕێکخەری سەرەکی گفتوگۆکان، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا "ئینریکی مۆرا" یە، کە سەرکردایەتی دیبلۆماسیی یەکێتییەکە دەکات لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، ئەو پێشبینی رێکەوتنێک دەکات لەم گەڕەی ئێستای گفتوگۆکاندا، بەڵام هەندێک لە شاندەکان زۆر بە وریاییەوە لێدەڕوانن و دەڵێن: هێشتا کێشەی زۆر قورس و گران چارەسەر نەکراون.

وتەبێژی یەکێتی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکیدا بە پەیامنێران وتی:"ئێمە لەپێشکەوتن داین بەڵام دانوستانەکان چڕن و چەند پرسێک ماون لەوانە چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەنگاوەکان." هەروەها وتیشی "دۆزینەوەی شێوازگەلێک لەپێناو گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لەرۆژانی داهاتوودا زۆر نزیکە."

ئەو رێکەوتنە کە بە فەرمی بە پلانی کاری هاوبەشی گشتگیری ناسراوە، سنوورگەلێکی توند دەسەپێنیت بەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا کە بۆ درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە تاران پێویستی پێیەتی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ماددەیەی کە توانای پارچەپارچەبوونی هەیە بۆ چەکی ئەتۆمی، ئەگەر هەڵیبژێرا، بە لایەنی کەمەوە ساڵێک تا دوو و سێ مانگی پێدەچوو.

ئێران نکۆڵی لەهەر هەوڵێکی دەکات بۆ گەیشتن بە خاوەندارێتیکردنی چەکی ناوەکی و دەڵێت ئامانجەکانی بە تەنها ئاشتیخوازنەیە.

داناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2018 دا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە و دووبارە سزا ئابورییەکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا کە بەهۆی ڕێکەوتنەکەوە هەڵگیرابوون. ئێران بە پێشێلکردنی زۆرێک لەو کۆتوبەندانە وەڵامیدایەوە و یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەمهێنابوو لەچاو ئەوەی کە ڕێگەی پێدرابوو پیتاندبوونی بۆ ئاستێکی بەرزی پاکژتر، لەم دواییانەدا بە رادیەک تا نزیک ئاستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

XS
SM
MD
LG