Accessibility links

پاش بوورانەوەی لە دەمی یاری جامی ئەوروپادا، یاریزانی دانیمارکی ئێرکسن باری تەندروستی جێگیرە


لە میانەی یارییەکەی نێوان دانیمارک و فینلاند لە میانەی جامی تۆپی پێی وڵاتان ئەوروپا یاری زانی دانیمارکی کرسیستن ئێرکسن بورایەوە .

پاش کەوتنی ئەو یاریزانی لە خولەکی 42 هەمی یارییەکەی ڕۆژی شەممە پشێوی و ئاڵۆزی لە نێو یاریگەکە دروست بوو ئامادە بووان و تەواوی یاریزانەکان زۆر نیگەران بوون. تیمی تایبەتی تەندروستی گەیشتنە ئەوێ و ئێرکسنیان بەرەو نەخۆشخانە برد.

بەو هۆیەوە یارییەکە ڕاگیرا و پاشان نەتوانرا یارییەکە بەردەوام بێت و دووا خرا.

بە پێی هەواڵەکان ئێرکسنی تەمەن 29 ساڵان لە نەخۆشخانەیە بەڵام ڕەوشی تەندروستی جێگیرە.

XS
SM
MD
LG