Accessibility links

عێراق فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ئازاد دەکات کە بە تۆمەتی تیرۆر دەسگیر کرابوو


عێراق فەرماندەیەکی میلیشیای سەر بە ئێرانی ئازاد کرد،کە لە مانگی پێنجدا بە تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆر دەستگیرکرابوو، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست. ئەمەش دوایین گورزە بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی گروپە چەکدارەکان.

هێزەکانی ئاسایش لە 26 ی مانگی پێنج قاسم موسلح فەرماندەی هێزەکانی حەشد لە ئەنبار-یان دەستگیر کرد کە خۆی خەڵکی شاری پیرۆزی کەربەلایە.

لەو کاتەدا هێزەکان ڕایانگەیاند بە تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆرم دەستگیر کراوە بەڵام وردەکاری زیاتریان نەدا.

کاربەدەستانی ئاسایش لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند دەستگیرکردنەکەی ئەو فەرماندەیەی حەشد پەیوەندی هەبووە بە هێرشەکان بۆ سەر سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق. ژمارەیەک لە چاودێرانیش لە میدیاکاندا ڕایان گەیاند ئەو دەستگیرکردنە بەهۆی گوایە پەیوەندی موسلح بە کوشتنی چالاکوانانی ئاشتی پارێزانەی سەر بە دیموکراسییەوە بووە.

سەرۆک وەزیری عێڕاق مستەفا کازمی بە ئاشکرایی دژی گروپ و لایەنەکانی سەر بە ئێران هەڵوێستی وەرگرت و دەستگیکردنی موسلح هەوڵێکی سەرەکی بوو بۆ کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتیان لە ناو عێڕاقدا.

ئازادکردنی بەبێ دادگاییکردن گورزێکی گەورەیە بۆ ئەو هەوڵانە و یەکێکە لە چەندین هەوڵی تری سەرنەکەوتوو بۆ سەرکوتکردنی گروپە ملیشاکانی ناو عێڕاق.

XS
SM
MD
LG