Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناوچەی دربێسی 4 سەربازی ڕوسیا بریندار دەبن


نیوەڕۆژی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە زرێپۆشێکی لەشکری هێزەکانی ڕوسیادا 4 سەرباز بریندار بوون.

بە پێی سەرچاوەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە، تەقینەوەکە لە گوندی ئەسەدی لە ڕێگای سەرێکانی ڕوویداوە.

سەمیر یاسین پەیامنێری کەناڵی ڕۆژئاوای حکومەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕووداوەکەی بەم شێوەیە بۆ دەنگی ئەمەریکا گێڕایەوە " زرێپۆشێکی ڕوسی لە نزیک گوندی ئەسەدی لە باکوری ناوچەی زرانێل لەسەر ڕێگای سەرێکانی تەقیەوە و لە وکاتەدا چوار سەربازی ڕوسی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دربێسی کران بۆ چارەسەرکردن. ئەو هەواڵانەی کە باس لە کوژرانێکی سەربازێکی ڕوسی دەکەن ڕاستنین، بەڵام بە سەختی بریندار بووە."

ئەو ناوچەیەی کە تەقینەوەکە تیایدا ڕوویداوە لەسەر سنوری نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات وئەو چەکدارانەیە کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، هەروەها هەندێک خاڵی لەشکری ڕژێمی سوریاشی لێیە.

پاش تەقینەوەکە دەستبەجێ کاروانێکی لەشکری تورکیا گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و هەروەها فڕۆکەیەکی ڕوسیاییش گەیشتە ناوچەکە و سەربازە بریندارەکانی گواستەوە.

بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی دربێسی لەو چوارکەسەی کە برینداربوون یەکێکیان ڕەوشی تەندروستی لە مەترسیدایە.

شایانی باسە ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە ناوچەیەکی ئاڵۆزەو زیاتر لە 4 هێزی لەشکری لێیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:31 0:00


XS
SM
MD
LG