Accessibility links

خۆپیشاندانی ڕاستڕەوە جووەکان ناکرێت


کۆمەڵە ڕاستڕەوکانی جوو کە پشتیوانی لە نیشتەجێبووە جووەکان دەکەن، خۆپیشاندانێکی مشتومڕ لەسەریان هەڵوەشاندەوە، بەپێی لێدوانی وتەبێژێکی ڕاستڕەوەکان.

بڕیار بوو ئەو خۆپیشاندانە لەم هەفتەیەدا بکرێت لە شاری ئۆرشەلیم، هاوکاتی ئاگاهیدانەکانی ڕێکخراوی حەماس کە دەڵێت ئەگەر ئەو خۆپیشاندانە بکرێت ئەوا دەست دەکاتەوە بە توندوتیژییەکان.

ئەم خۆپیشاندانە ناونراوە "گردبوونەوەی ئاڵاکان" وەها دانرابوو ڕۆژی 5شەممە بکرێت و بەو شوێنانەشدا تێبپەڕێت کە بە شوێنە هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم ناودێر دەکرێن و لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلییەکاندان.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکە هاوکاتە لەگەڵ ئاگاهیدانەکانی خەلیل حەییا، کە بە کەسایەتییەکی باڵای ناو حەماس دادەنرێت. خەلیل دەڵێت "دەشێت ئەو خۆپیشاندانە ببێتە مایەی توندوتیژی نوێ."

بەڵام هێشتا ڕوون نەبۆتەوە ئایا هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکە پەیوەندی هەیە بەو ئاگاهیدانەوە یان نا.

وتەبێژێکی یەکێک لەو کۆمەڵە ڕاستڕەوانەی بەشدارە لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکەدا دەڵێت "پۆلیس ڕەتیکردۆتەوە مۆڵەتی خۆپیشاندانەکە بدات و ئەمەش وەهای کردووە خۆپیشاندانەکە نەکرێت."

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت "ئەم ڕەوشەی ئێستا دەرفەت نادات." بەبێ ئەوەی بڵێت خۆپیشاندانەکە ناکرێت.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی 5شەممە وەها دانرابوو بە دەروازەی دیمەشقدا تێبپەڕێت، واتە ئەو شوێنەی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەرانی دژە نیشتەجێبووەکان لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکانی ئیسرائیلدا بەیەکیاندادا و ئەو ڕەوشەش ئاگرخۆشکەرەی گەڕی دواترین شەڕ و توندوتیژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بوو.

XS
SM
MD
LG