Accessibility links

ناڤاڵنی پاش چارەسەری تەندروستی دەگەڕێندرێتەوە زیندانەکەی


وێنەی دەرەوەی ئەو گرتوخانەیەی نەخۆشخانەکەی لێیە کە ناڤاڵنی تیادا چارەسەر کراوە

ئەلێکسی ناڤاڵنی، ڕەخنەگر لە کرملن لە نەخۆشخانەی گرتوخانەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانەکەی پاش ئەوەی چارەسەری تەندروستی بۆ کراوە دوای مانگرتنەکەی لە خواردن، وەک هاوپەیمانەکانی دەڵێن.

لە مانگی 2ی ڕابردوودا، سزای 2 ساڵ و نیو سەپێندرا بەسەر ناڤاڵنیدا لەسەر گوناهبارکردنێکی کۆن کە خۆیی و هاوپەیمانەکانیشی دەڵێن "بە مەبەستی سیاسی بووە."

هەر بە ماوەیەکی کەم پاش گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ڕوسیا، ئەو سزایە درا بەسەر ناڤاڵنیدا.
دوای ژەهر خواردکردنی بە ژەهرێکی تایبەت بە دەمار، کە خەریک بوو بیکوژێت، ناڤاڵنی گەیەندرایە ئەڵمانیا و لەوێ چارەسەری بۆ کرا.

ڕاشکاوترین ڕەخنەگری ناوخۆ لە ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە مانگی سێدا دەستیکرد بە مانگرتن لە خواردن، تا داوای چارەسەرییەکی گونجاوی تەندروستی بکات بۆ ئەو کێشە تەندروستیانەی هەیبووە لەوانە پشت ئێشە و سڕبوونی قاچەکانی.

ناڤاڵنی لە مانگی 4دا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گرتوخانەیەک لە زیندانێکی تردا، هاوکاتی ئەو ئاگاهیانەی لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەدران سەبارەت بەوەی کرملن بەرپرسیارە لە ڕەوشی تەندروستی ئەم ئۆپزسیۆنە سیاسییەی ڕوسیا.

ناڤاڵنی بۆ 24 ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.

XS
SM
MD
LG