Accessibility links

هادی سۆفیزادە: ڕژێمی ئێران لە پاڵاوتنەکاندا کەسانێک دێنن لەگەڵ ستراتیژیەتی دەرەکی و ناوخۆیدا یەکبگرێتەوە


سەدان کەس وەک کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەکردبوو، بەڵام ئەبینین تەنها 7 کەس پەسەند کران، هۆکاری ئەمە چییە؟

نووسەرو چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە لەمباریەوە دەڵێت "ئێران سیستمێکە بۆ ڕاگەیاندن دەیانەوێت بە خەڵک بڵێن هەڵبژاردن بەڕێوەیە و لەهەموو توێژەکان بەشدار دەبن و خۆیان کاندید دەکەن، سیستمێکە لە پاڵاوتنەکاندا کەسانێک دێنن لەگەڵ ستراتیژیەتی دەرەکی و ناوخۆییاندا یەکبگرێتەوە، ڕێگە نادەن و کەسانێک ناهێنن لەدەرەوەی بیروبۆچون چوارچێوەی ئەوان بێت."

هەروەها بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت "ڕژێمی ئێران بەپێی ناڕەوزایەکانی کۆمەڵگا و هەستی خەڵک و کاردانەوەیان دەجووڵێنەوە ، دێن دەڵێن لە %40ی خەڵک بەشداری کردووە، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەکەمان خراپ بەڕێوەبردووە، خەڵک لێمان تووڕەیە، بۆیە باشی ئەکەین."

وریا کاڵێ ئەم وتوێژەی سازداوە و زانیاری زیاتر لەتۆماری دەنگدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:42 0:00

XS
SM
MD
LG