Accessibility links

لە هەڵەبجە داوای دابینکردنی بودجەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی دەکرێت 


لە بەرامبەر مەترسیەکانی قەیرانی وشکەساڵی و بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا و بەدرووشمی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و پاراستنی ژینگە، تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە گفتووگۆیەکی کراوەیان ڕێکخست، تێیدا دواین مەترسیەکانی قەیرانەکەیان لە ڕێگەی گفتووگۆیەکی کراوەوە تاوتوێ کرد و بڕیارە دەرئەنجامەکانی گفتوگۆکەئاڕاستەی ئەو بۆردەی حکومەتی هەرێم بکەن کە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکە پێکهێنراوە .

زانا محمد سەرۆکی بەشی یاسا لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بودجەیەک بۆپارێزگای هەڵەبجە دابین بکات، لە بەرئەوەی گرفتی ئاوی سەر زەوی ژێر زەویش لەم پارێزگایەدا هەیە، کە بڕیارە حکومەتی هەرێم بودجەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە دابین بکات".

ستار محمد بەڕێوبەری کشتوکاڵی هەڵەبجەش لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەو ناوچانەی کە شاخاوین گرفتیان هەیە بەراورد بە ناوچە دەشتاییەکان، داوامان کردووە بودجەیەکمان بۆدابین بکرێت کە نزیکەڕ 12 هەزار دۆنم باخمان هەیە، بۆ ئەوەی ئەوانەی کانی و کارێزیان هەیە پاکی بکەینەوە، ئەوانەی بۆریان ئەوێت پێیان بدەین، ئەوانەی پێویستیان بە ئەستێڵە بۆیان دابین بکەین".

ئەلەند تۆفیق بەڕێوبەری ئاوی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " تا ئێستا گرفتی ئاوی خواردنەوە دروست نەبووە، بەڵام داواکاریەکی زۆرمان لەسەرە بەتایبەت لەلایەن گوندەکانەوە بۆدابینکردنی ئاو، لە هەندێک لە گوندەکان بۆری ئاوی بەڕیوبەرایەتیمان شکێنراوە بو ئاو".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆردێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکە پێکهێناوە،کە هەریەک لە پارێزگارەکان و بەڕێوبەری ئیدارە سەربەخۆکان بەشدارن تییدا، دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە و خوێنەوەی ڕاپۆرتەکانی وشکە ساڵی بڕیاری داوە بڕەپارەیەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکە دابین بکات،بەڵام تا ئێستا بڕی پارەکە کە بڕیاری لەسەر دراوە و میکانیزمەکانی دابەشکردنی ئاشکرا نەبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00


XS
SM
MD
LG