بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کامپی ئاوارە شاریای نزیک شاری دهۆک نزیکەی 400 چادر سوتاوەو زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
زۆربەی ئەو کەسانەی لەو کامپەدا دەژین، ئاوارە ئێزیدییەکانی ناوچەی شەنگالن و لە ئێستادا لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبرێن.
سەرچاوە خۆجێهییەکان دەڵێن، بەهۆی ئەو ئاگرە هیچ کەس گیانی لەدەستنەداوە هەرچەندە چوار کەس بریندار بوون.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا سەلام بەڵایی لە دهۆک سەردانی کەمپەکەی کرد و چەند دیمەنێکی زیانەکانی ئەو ئاگرەی بۆ ناردووین.