Accessibility links

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران 


ئەنجومەنی نیگەهبان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندید کردبوو تەنها 7 کەسیان پەسەند کردووە تا ببنە کاندیدی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران.

لە ئیستادا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بووەتە شوێنی ململانێی لە نێوان چوار کاندیدی کۆنەپارێزان و دوو کەسایەتی نزیک لە ڕیفۆرمخوازەکان.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی کە گوتویانە بە هیچ شێوەیەک بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ناکەن یان "پێناچێت" بەشداری بکەن، ژمارەیان زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەو کەسانە کە گوتویانە بەشداری دەکەن.

فیلتەر و سنووردارکردنی ئەنجومەنی نیگەهبان ئەمساڵ زۆرێ لە کاندیدەکانی پەسەند نەکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆرێ لەو کاندیدانە کە ڕەتکراونەتەوە، خۆیان وەک دەوترێت بەشێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و دەسەڵاتی گەورەیان هەیە. پێشتر گڕووپە میانەڕەوەکان و ڕێفۆرمخوازان داوایان لەخەڵک دەکرد بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و لە نێوان خراپ و خراپتردا خەڵک خراپەکە هەڵبژێرێت و بۆچوونیان ئەوە بوو کە لایەنی کەم بەو شێوەیە نەهێڵن سیاسەت لە ئێراندا یەکدەست بێت. ئایا ئەم خولە بواری ئەوە ماوەتەوە داوا لەخەڵک بکرێت بەشداری هەڵبژرادنەکان بن؟

ڕێفۆرمخوازانی ئێران ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیان بایکۆت کردوە و دەڵێن بەشداری ناکەن و دەنگ نادەن بە کەس، ئایا لەسەر ئەم بڕیارە دەمێنەوە تا کۆتایی یان لەوانەیە پاشگەز ببنەوە و لە کۆتاییدا لایەنی پاڵێوەرێک بگرن؟

گەر ئەنجومەنی نیگەهبان پێداچوونەوە بکاتەوە بە لیستی پاڵێورەکاندا و هەندێ لە دەمووچاو و کەسایەتییە ڕێفۆرمخوازەکان پەسەند بکات، ئایا ئەوان جارێکی دیکە بەشداری دەکەنەوە لە هەڵبژاردندا، لە کاتێکدا زۆر کەس دەڵێن کە ڕۆحانی سەرۆکی ئیستا دەسەڵاتێکی زۆری نییە بۆ گۆڕانی دۆخەکە و بە گشتی سەرۆک کۆمار دەسەڵاتێکی زۆری نییە، گەر وابێت بەشداری کردن دەبێت مانای چی بێت؟

بە پێی ڕاپرسی دامەزراوەیەکی سەر بە ئاژانسی هەواڵگیڕی ئیسنا، ڕێژەی بەشداری خەڵک بۆ ئەم هەڵبژاردنە نزیکەی %37 دەبێت کە ئەمەش کەمترین ڕێژەی بەشداری دەبێت لەوەتەی کۆماری ئیسلامی هاتوەتە سەر کار. هەندێ لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایانگەیاندوە کە سەرکەوتن گرنگە نەوەک بەشداری کردن، هاوکاتیش ڕێبەرێ باڵای ئێران داوا دەکات خەڵک بەشداری بکەن، ئایا کۆماری ئیسلامی وەک هەندێ لە ناڕەزایان دەڵێن تەنانەت باکی بە ڕێژەی بەشداری خەڵکیش نەماوە و بۆی گرنگ نییە خەڵک دەنگ بدەن یان نە؟ یان وتەکانی رێبەری ئێران ئەوە پیشان دەدات کە هێشتا بەشداریکردنیان گرنگە بۆ ئەو سیستەمە؟

بەگشتی دۆخەکە بەرەو کوێ دەچێت و کێ لەوانەیە ببێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەدەنگی ئەمریکای بەشی کوردییەوە لەگەڵ دکتور خالید تەوەکولی، چالاک و شارەزای بواری سیاسەت لە شاری سەقزی ئێرانەوە گفتوگۆی کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:55 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG