Accessibility links

سەرۆکی عێراق بڕینەوەی داری ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان بە دەستدرێژی و تاڵانکاری ناودێر دەکات


سەرۆکی عێراق بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکات و بە تاوانی دژ بە مرۆڤ و ژینگە ناودێری دەکات.

بەرهەم ساڵح لە تویتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە ناڕەزایی توندی دەربڕی بەرامبەر بە بڕینەوەی دارەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن لەشکری تورکیاوە.

سەربارەت بەم ئۆپەراسیۆنەی بڕینەوەی دار لە قەزای زاخۆ و ناحیەی کانی ماسێ لە بەرواری باڵا و هەروەها بوردومانکردنی گوندەکانی هەرێمەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە خەڵکی ناوچەکە ناڕەزایی دەردەبڕن و بە کردارێکی مەترسیداری دەزانن.

لەم بارەیەوە چیا بێلیزانی دانیشتوویەکی بەرواری باڵا دەڵێت "ئەم کردارەی لەشکری تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان مەترسیەکی گەورەیە لەسەر سروشت و ژینگەی هەرێمەکە."

شڤان فەتاح دانیشتوویەکی تری ناوچەیەکە دەڵێت " یەکڕیزنەبوونی پارتە سیاسییەکانی کوردستان هۆکاری سەرەکی ئەوەن کە تورکیا ئەم جۆرە کارانە لە سنووری هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات."

ڕۆژی دووشەممەش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد و تیایدا داوای لە حکومەتی تورکیا کرد ژینگەی هەرێمی کوردستان بپارێزن و خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە.

ڕێڤینگ هیرۆری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بڕینەوەی دارستانەکان لەلایەن تورکیاوە چەند ساڵێکە لە ناوچەی سەنات، گەڤەرۆک، ناحیەی دەرکار و لە پاریشەوە لە ناحەیەی باتیفا دەستیپێکردووە و پێشتریش لە ناوچەی کانی ماسێ ی سەر بە بەرواری باڵا دەستیپێکردبوو."

لەم باریەوە پەیامنێرمان سەلام باڵایی زانیاری زیاترمان دەداتێ.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00


XS
SM
MD
LG