Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: سەروسەودای میدیا لە بەرامبەر دۆسێکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا


بەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆرێک لە خەمخۆرانی ئایندەی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگاهییان دەدا بەوەی ناکرێت ڕەوشی هەرێم بەم شێوەیە بێت کە تیایدایەتی و قەیرانەکانی دارایی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و هتد، درێژەیان هەبێت و هەوڵی ڕژد نەدرێت بۆ چارەسەرکردنیان تا گەیشتە ئەوەی نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، زەنگێکی گەورەی ئاگادارکردنەوەی دا بە گوێی دەستەبژێری دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەکەدا و ڕاشکاوانە پێیان دەڵێت وەها مەزانن ئەزمونی هەرێمی کوردستان متمانەی مانەوەی هەیە، هەر بۆیە پێویستە لەناو هەرێمدا هەنگاوی گەورە و ڕاستەقینە بنرێت بۆ مانەوە.

هەنگاوەکان بۆ مانەوە لە دروستکردنی ژینگەیەکی تەباییەوە دەستپێدەکەن نەک ئەوەی قەیران بە قەیران چارەسەر بکرێت.

ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق وەهای کردووە وڵاتانی ناوچەکە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بە خواستی خۆیان لەناو هەرێمدا ببنە خاوەنی کاریگەرییەکی زۆر و ئەو کاریگەرییانەش بە ئەندازەیەکە کە بەشێکی زۆری چاودێر و شێکەرەوە بڵێن لە هەردوو دەڤەری زەرد و سەوزدا ئانکەرە و تاران خاوەن بڕیارن و ئاڕاستەی هەنگاوەکانی دەستەبژێری سیاسی ئەو دوو دەڤەرە دەستنیشان دەکەن.


میوانی بەرنامە:

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق

ئەگەرچی ڕێککەوتن لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هەیە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە نەیتوانیوە هەرهیچ نەبێت سنوری دێگەڵەی نێوانیان کاڵ بکاتەوە.

دەگوترێت حکومەتێکی یەکگرتووی فرە لایەن هەیە لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لایەنە بەشدارەکانی حکومەتیان پێکهێناوە هەر یەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنێت و یەک ئەوی تریان گوناهباردەکات بە کەموکوڕییەکان و کەمتەرخەمییەکان.

لە ئاوەها ڕەوشێکدا دەویسترێت لە هەرێمی کوردستاندا دەستورێک بۆ هەرێمەکە ئامادەبکرێت، وەک باسیش دەکرێت ئەم دەستورە توانای دەبێت وەک دایکی یاساکان بەشدارییەکی کاریگەری هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتدا. هەرچۆنێک بێت ساڵانێکی دوور و درێژە متمانەی هاوڵاتی بە دەسەڵات کەمبۆتەوە و ئەو هیوایانەی لەسەر دەستوریش هەڵچنراون لە کاتێکدایە زۆرێک لە ڕێکخراوە سیڤیلییەکانی ناو هەرێم و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە لەسەر نەبوونی سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

گللەیی لە میدیاش دەکرێت لە هەرێمی کوردستاندا لەسەر ئەوەی نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی لە کۆی ئەم قەیرانانەی هەرێمەکەدا ببینێت.
مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00


XS
SM
MD
LG