Accessibility links

منداڵانی کەمپی هۆل لەبەردەم مەترسی ئەوەدان بەرەو توندڕەوی بڕۆن


لە کەمپی هۆڵ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، منداڵان ڕۆژەکانیان لەسەر ڕێگا پیسەکان، یاریکردن بە شمشێری منداڵانە و ئاڵای ڕەش وەکو لاسایی کردنەوەی گروپە توندڕەوەکان بەسەر دەبەن. کەمیان هەیە بزانن بنووسن و بخوێننەوە. بۆ هەندێکیش تاکە پەروەردەی کە لە دایکەوە بۆیان ماوەتەوە پروپاگەندەکانی داعشە.

زیاتر لە دوو ساڵە خەلافەتەکەی داعش تێکشکاوە. زیاتر لە دوو ساڵیشە نزیکەی 27 هەزار منداڵ لە کەمپی هۆل پشگوێخراون کە شوێنی ئەندامانی خێزانەکانی چەکدارانی داعشە.

زۆربەیان هێشتا نەچوونەتە قۆناغی نەوجەوانی، منداڵییان لە ناو کەشێکی پڕ لە ناخۆشی و لە بارودۆخێکی بێ سەروبەر و بێ قوتابخانە بەسەر دەبەن و هیچ شوێنێکیان بۆ یاری و گەشەکردن نییە. لە هەمانکاتیشدا هیچ ئاماژەیەکی نێونەتەوەیی نییە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخیان.

تەنها یەک دامەزراوە ماوە کە وەریان بگرێت ئەویش پاشماوەکانی داعشن. شانە شاراوەکانی داعش لە ناو کەمپەکە چالاکن و هاوسۆزی بۆ ئەو منداڵانە دەردەبڕن، ئەو گروپە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی سوریا شانەی نوستوویان هەیە و چاوەڕوانی دەرفەتی دەکەن بۆ سەرهەڵدانەوە.

دەسەڵاتدارە کوردەکان و گروپەکانی هاوکاری مرۆیی ترسی ئەوەیان هەیە کەمپەکە نەوەیەکی نوێی توندڕەو بەرهەم بهێنێت.ئەوان داوا لە وڵاتەکانیان دەکەن ژن و مناڵەکان ببەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. کێشەکە لەوەدایە حکومەتەکانی وڵاتەکانی خۆیان زۆربەی جار ئەم مانداڵانە وەکو هەڕەشە دەبینن نەک سەرچاوەیەک بۆ پێویستی یارمەتی.

XS
SM
MD
LG