Accessibility links

ئیسحاق هێرزۆگ وەک سەرۆکی ئیسرائیل هەڵدەبژێردرێت


پەرلەمانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممەمانگی شەش ئیسحاق هێرزۆگ، سیاسەتمەداری دێرین و کوڕی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی وەک سەرۆک هەڵبژارد.

هەڵبژاردنی هێرزۆگ وەک11هەمین سەرۆکی ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە دەرفەتی هاوپەیمانییەتی نوێ بۆ کاندیدکردنی ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی حکومەتی داهاتوو ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەبێت.

ئیسحاق هێرزۆگ 60 ساڵ لەمەوبەر لە تەلئەڤیڤ لە دایکبووە و پێشتریش وەزیری نیشتەجێکردن و بیناسازی و هەروەها سەرۆکی پارتی کرێکاران بوو.

ناوبراو کوڕی حیم هێرزۆگ، شەشەمین سەرۆکی ئیسرائیلە و لە زانکۆی کۆرنێڵ لە ئەمەریکا یاسای تەواو کردووە.

میریام پێرتێز کە دوو کوڕی لە کاتی خزمەتکردن بۆهێزەکانی ئێسرایل کوژراون، ڕکابەری ئیسحاق هێرزۆگ بوو کە گەر ببوایە بە سەرۆک، ئەوا یەکەم ژن دەبوو لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە سەرۆکایەتی ئیسرائیل بباتەوە.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئیسرائیل پاش بیستنی هەواڵی هەڵبژاردنەکەی گوتی "بە خۆشحاڵی و ڕێزێکی زۆرەوە دەنگی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنم وەک سەرۆکی داهاتووی ئیسرائیل قەبووڵ دەکەم" و گوتیشی "ئەمە سەرکەوتنێکی گەورە و بەرپرسیارێتییەکی قورسە و من زۆر سوپاسگوزاری متمانەی پەرلمانم کە هەڵیانبژاردوم."

بەڕێز هێرزۆگ هەشت ساڵ لەمەوبەر ڕکابەری بنیامین نەتانیاهۆ بوو بەڵام نەیتوانی سەرکەوێت.

ئیسحاق هێرزۆگ گوتی "پێویستە دەست بە دەستی یەکەوە بدەین و خۆمان یەکبخەین و پێکەوە کار بکەین، چونکە ئێرە یان شوێنی ئێمەیە یان نەتانیاهۆ!"

ماوەی سەرۆک کۆماری لە ئیسرائیل حەوت ساڵ دەبێت و ماوەی سەرۆک کۆماری ئێستاش واتە ڕووڤین ڕیڤڵێن لە مانگی داهاتوودا کۆتایی پێدێت.

ڕیڤڵێن لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە ئیسحاق هێرزۆگ کرد و گوتی "ناونیشانی 'هاوڵاتی یەکەم' و ئەرکی پاراستنی کاراکتەری دەوڵەتی ئیسرائیل، بە تایبەتی لەم کات و ساتەدا، بەرپرسیارێتییەکی قورسە کە بێگومان من دڵنیامتۆ ئەوانە بە باشی بەڕێوەدەبەیت."

XS
SM
MD
LG