Accessibility links

ئەردۆغان: تورکیا دەشێت کەمپی پەنابەران لە ناو عێراقدا بکاتە ئامانج


سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداری دابە عێراق کە تورکیا کەمپی ئاوارەکانی ناو عێڕاق پاک دەکاتەوە. ئەو جێگایەی کە بە وتەی ئەو پەناگەیەکی ئارامی بۆ چەکدارە کوردەکان دابین کردوە و هەروەها هەڕەشەی ئەوەش دەکات هەڵمەتە سەربازییە درێژخایەنەکەی لە ناو خاکی عێراقدا چڕتر دەکاتەوە.

هێزەکانی تورکیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری عێراق زیاتر کردووە و هێرشەکانیان بە درێژایی زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە ناو خاکی عێراقدا چڕ کردوەتەوە.

بەڵام ئەردۆغان دەلێت کەمپی مەخموور کە زیاتر لە دوو دەیەیە میوانداری هەزاران پەنابەری تورکە، بووە بە شوێنی چەکدارانی کورد و دەبێت بەرنگاری ببنەوە.

ئەردۆغان وتیشی " ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان کەمپەکە لەچەکدارەکان پاک ناکاتەوە، ئەوا ئێمە وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کارە دەکەین." دەشڵێت ئانکەرە باوەڕی وایە مەخمور هەڕەشەیەکی گەورەیە و بووە بە پەناگەی چەکدارانی پەکەکە لە شاخەکانی قەندیل.

ئەردوغان لە میانەی گفتوگۆکانی بۆ کاناڵی تەرەتە گوتی "پێویستە ئیمە چەندە پشوو درێژ بین."

لەهەمان کاتدا بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە تورکیا هەفتەی ڕابردوو لەبارەی چالاکییەکانی پەکەکەوە لە کەمپی مەخموور لە دژی تورکیا سکاڵای خۆی بردووەتە بەغدا.

ئەو بەرپرسه وتیشی فەرماندە ئەمنییەکان و بەرپرسانی ناوچەکە لێکۆڵینەوەیان بۆ سکاڵاکەی تورکیا کردووە و بە حکومەتیان ڕاگەیاندەوە کە کەمپی مەخمور لەلایەن شەڕڤانانی پەکەکەوە کۆنترۆڵکراوە و ڕێگەیان بە هێزەکانی حکومەت نەداوە بڕوەنە ناو کەمپەکە.

وتەبێژی حکومەتی عێراقیش وەڵامی داواکاریەکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی نەدایەوە بۆ لێدوان لەو بارەیەوە.

کەمپی مەخموور لە ساڵی 1990 دا دامەزرا، کاتێک هەزاران کوردی تورکیا لە جوڵەیەک دا کە ئانکەرە پێیوایە پەکەکە هانیداون، سنووریان بەزاند و هاتنە ناو خاکی عێراقەوە وەک پەنابەر.

پەکەکە کە لەلایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە، لەساڵی 1984ەوە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کە بەشێوەیەکی سەرەکی ناوچەیەکی کوردنشینە، دژی دەوڵەت شەڕیان کردووە و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش لەو ململانێیەدا کوژراون .

مەخمور ساڵێک پێش ئێستاش لە لایەن تورکیاوە کرایە ئامانجی هێرشە ئاسمانیەکان، هەرچەندە لەو کاتەدا هیچ راپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی نەدرا، بەڵام بەرپرسێکی باڵای تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئیستادا ئەوە کارێکی گرنگە بۆ ئانکەرە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت "کەمپی مەخمور وەک ناوەندێکی لۆجستی بۆ هێرشەکان بۆ سەر تورکیا یان هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەکاردەهێنرێت و ئێستاش کاتی ئەوەیە لە هێزەکانی پەکەکە پاک بکرێتەوە"

XS
SM
MD
LG