Accessibility links

حسێن حەمە کەریم: ئێران و تورکیا لە دروستکردنی بەنداوەکانیان گوێ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان نادەن


بەنداوی دەربەندیخان
بەنداوی دەربەندیخان

هەر وەک دەگوترێت ئاو شادەماری ژیانی مرۆڤە و بەبێ ئەو نیعمەتە ژیان مەحاڵە. کەمی ئاو لە جیهاندا جا بۆ خواردنەوە بێت یان بۆ کشتوکاڵ لە هەندێ ناوچەدا گەیشتووەتە ئاستی قەیرانێکی پڕوکێنەر بۆ مرۆڤ.

هەندێ جار سەرچاوە ئاوییەکان کێشەی گەرەی لە نێوان دوو وڵاتدا لێکەوتووەتەوە بە تایبەتی کاتێک وڵاتێک سەرچاوەی هەڵقوڵانی ڕووبارێکی تێدابێت و بەنداو لەسەر ئەو ڕووبارە بنیاتبنێت کە دەبێتە کەمبوونەوەی بڕی ئەو ئاوی ڕووبارە یان زێیەی کە بە وڵاتی دووهەم وسێهەمدا تێدەپەڕیت. ڕووباری نیل یەکێکە لەو نمونانەی کە کێشەی گەورەی لە نێوان وڵاتانی ئەسیوپیا، میسر وسودان دروستکردووە، بەهۆی ئەوەی وڵاتی ئەسیوپیا بەنداوێکی زەبەلاحی بە ناوی بەنداوی نەهزە لە دیوی خۆیەوە لەسەر رووباری نیل دروستکردوە و کێشەکەی نێوانیان هێندە ئاڵۆزە تەنانەت گەیشتووەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یەکلاکردنەوەی.

وڵاتان هەندێ جار سەرچاوە ئاوێیەکان وەک چەکێکی بەهێز دژ بە یەکتریش بەکاردەهێنن.

ئەم کێشەیە لە ئێستادا بەرۆکی عێراق بەگشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەت گرتووە و بەو هۆیەوە بە ئەندازەیەکی بێپێشینە شێوازی دابەزینی ئاستەکانی ئاو لە نێو هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دوکان لە پارێزگای سلێمانی بەدیکراوە .

حسێن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری دابەزینی ئاستی ئاوی نێو ئەو دوو بەنداوە دەگەڕێنێتەوە بۆ "کەمی باران بارین و وشکە ساڵی و هەروەها بۆ دروستکردنی بەنداو لە لایەن ئێرانەوە لەسەر ئەو رووبار و زێیانەی سەرچاوەی ئاوەکانیان لە ئێراندایە".دەشڵێت "مەخابن تورکیا و ئێران گوێ بە یاساکانی نێودەوڵەتی نادەن سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە ئاو بۆ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی سەرەکی ئاوەکانیان دەکەونە نێو ئەو دوو وڵاتەوە".

حسێن حەمە کەریم دەشڵێت سەبارەت بە دابەزینی بەرچاوی ئاستەکانی ئاو لە بەنداوەکانی دوکان ودەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی و هۆکارەکانی، "حکومەتی ناوەند بە باشی هاتووەتە سەر خەت بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکردنی کێشەیە".

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەم تەوەرەی لەگەڵ حسێن حەمەکەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تاوتوێکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00


XS
SM
MD
LG