Accessibility links

سەرکۆ گەڵاڵی: هەتا ئێستا حکومەت و وەزیرەکان بۆ پرسی مووچە نەهاتوونە پەرلەمان بەڵام بۆ پرسەکانی تر هەشت جار هاتوون


لەگەڵ درێژە کێشانی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە تایبەتیش قەیرانی دارایی، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی و فشارخستنە سەر حکومەت لەپێناو چارەسەرکردنی بەشە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش هەوڵی دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بە پرسی موچەی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە دەدەن، لەو بارەیەوە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادایە.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە دانیشتنێکی پەرلەمان لەسەر پرسی موچە و بەشە ڵیبڕینی موچەی فەرمانبەران دەڵێت ئێمە گەشبینین بە ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمان سەبارەت بەم پرسە گرنگە و بۆ پشتگیرکردنیش لە پێکهێنانی دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بە پرسی موچە دەستیان بە کۆکردنەوەی دەنگ کردووە، تا ئێستاش 57 لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاجیاکان جگە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات واژۆیان کردووە.

سەرکۆ گەڵاڵی ئاماژەشی بەوە کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا کە پەرلەمانتاران داوای دانیشتنیان لەسەر پرسی موچە کردووە هەشت جار حکومەت هاتۆتە پەرلەمان و هەموو وەزیرەکانیش هاتوون بێجگە لە وەزیری سامانە سروستیەکان، بۆ هەر پرسێک داواکرابێتن دوای هافتەیەک هاتونەتە پەرلەمان، بەڵام بۆ پرسی مووچە نەهاتوونەتە پەرلەمان، هەر بۆیەش داوای دانیشتنێکی تایبەت کراوە بۆ هەڵواشاندنەوەی لێڕینی مووچە.

دەشڵێت بڕیاری لێبڕینی مووچە بڕیارێکی نایاساییە و دەست بردنە بۆ گیرفانی فەرمانبەران، لە ئێستادا زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەدان دانیشتنی داهاتوو لەسەر پرسی مووچە بێت، هەروەها ئەوەی لە ئێستادا بڕیاری لەسەر دراوە پرسی مامۆستایانی وانەبێژە کە بڕیارە لە 2ی مانگی 6 پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە کۆببێتەوە.

سەرکۆ گەڵاڵی ئاماژەش بەوە دەکات کە دەبێت ئەو لێبڕینی مووچە و دەست بردن بۆ گیرفانی فەرمانبەران کۆتایی پێبێت چونکە ئەگەر پێشتر ئەنجەتێک هەبوبێت کە دەووترا نرخی نەوت بۆ خوار 20دۆلار دابەزیوو یان داهاتی ناوخۆی نزیکبۆتەوە لە سفر، ئێستا داهاتی ناوخۆی 340ملیار دینارە بووە، لە کاتێکدا ئێمە بەبێ لێبڕین 895 میلیار دینارمان هەیە، ئەمە جگە لەوەی 27 میلیار دینار لە هاوپەیمانان وەردەگرن، بەپێی سامانە سروشتیەکانیش نەوت بە بڕی نزیکەی 710 میلۆن دۆلار فرۆشراوە، بەپێ ئەوە داتایە لە %23 داهاتی نەوت دیار نیە، بەڵام بەمەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکات.

بۆ درێژەی وتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00


XS
SM
MD
LG