Accessibility links

گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا و هەڵوێستی ئەمەریکا


بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی لە ئەسینا کۆببێتەوە. ئەمەش دوایین هەوڵەکانیانە بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکان لە نێوان هەردوووڵاتی ئەندامی ناتۆ.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو مانگی ڕابردوو لە ئەنقەرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەرزەنشتی هاوشانە یۆنانییەکەی نیکۆس دێندیاسی کرد. جەنگیز ئاکتار لە زانکۆی ئەسینا دەڵێت مشتومڕی گشتی لەسەر ئەوەی کێ تاوانبارە لە سەرنەگرتنی پێشکەوتن بۆ چارەسەرکردنی جیاوازی ئەو دوو وڵاتە، پێوەری ئەرکی وەزیرەکان دیای دەکات کاتێکدا ڕۆژی دووشەممە لە ئەسینا کۆ دەبنەوە.

ئەو دەڵێت "پێم وابێت یۆنانییەکان زۆر ڕاستبینن، بێگومان ئەوان دەیانەوێت مشتومڕ بکەن و لەسەرەتاشەوە وایان وتبوو. بەڵام ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە ناکۆییەکان هەر دەمێننەوە. هیچ پێشکەوتنێک لەسەر کۆمڵێک کێشەی سەرەکی نێوان هەردوو وڵات نییە."

تورکیا و یۆنان ململانێ لەسەر ئاوەکانی ناوچەکە دەکەن لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە وا دەبینرێن یەدەگی زۆری وزەیان هەیە. لە ساڵی ڕابردووهێزی دەریایی یۆنان و تورکیا له ڕووبەڕووی یەک وەستان.

تورکیا لە نیشانەیەکی دووبارەبوونەوەی تەنگژەکەدا ڕایگەیاند ، ڕەنگە دەست بە دەرهێنانی وزە بکاتەوە لەو ئاوانەی کە یۆنان بە هینی خۆی دەزانێت.

ئەمەش لە کاتێکدا یە ئانکەرە ئەسینا تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی یاسای نێونەتەوەیی بە ڕێگەگرتن لەوپەنابەرانەی لە تورکیاوە دەڕۆنە نێو یۆنان.

یۆنان ئەوتۆمەتە ڕەتدەکاتەوە و تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە کە لەمامەڵەیەکی پەنابەران لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا پەشیمان بووەتەوە. سەرەتای ئەم مانگە وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار یۆنانی تۆمەتبارکرد بە تێکدانی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان .

ئاکار گوتی تورکیا لەگەڵ ئەوەدایە کە چارەسەری ئاشتیانەی ئەو کێشانە لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی دراوسێیەکی باشدا بکرێت بەگفتوگۆکردن و دانوستان.

ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت لەو بڕوایەدایە یۆنان زیاتر پێدادەگرێت بەهۆی زیادبوونی پشتگیری لە واشنتنەوە. ئەمەریکا بەشێوەیەکی نەریتی ڕۆڵی نێوەندگیرێکی ڕاستگۆی لەنێوان ئەندامانی ناتۆدا گێڕاوە .

بەڵام پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا لە ئێستادا لەسەر قوڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ مۆسکۆدا، ئاڵۆزە.

ئیهان ئوزگەل شیکەرەوەی هەوڵەکانی تورکیا لەسەر دەروازەی بەندەری دوڤار، دەڵێت فراوانبوونی پەیوەندییە لەشکرییەکانی نێوان یۆنان و ئەمەریکا دەشێت ببێگە جێگرەوە بۆ تورکیا وکو بنکەی سەرەکی لەشکری ئەمەریکا لە ناوچەکە، ئەو بۆچوونەی کە ئانکەرە ترسی لێی هەیە ببێتە هۆی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵات. ئەو دەڵێت "ئەوەی واشنتۆن هەوڵ دەدات ئەنجامی بدات، ئەوەیە کەبڵێت ئێوە ئەوە نین نەتوانرێت جێگەتان بگیرێتەوە، ئەوەی کە تورکیا جێگرەوەی هەیە. ئەمەریکا دەتوانێت بنکەی لەشکری لە ئالیکساندەرپلی یۆنان یان لە کریت دابمەزرێنێت. ئەمەش لە ڕووی دەرونییەوە دەسەڵاتی لەخۆباییبوونی تورکیا لەناو دەبات."

لەشکری تورکیا هەوڵ دەدات لە گرنگی هاوشانە یۆنانییەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام ئەسینا لە هەوڵی بە مۆدێرنکردنی سەربازی خۆیدایە، لە نێویاندا دوایین فڕۆکەی جەنگی ئێف-35ی ئەمەریکا، کە واشنتۆن ڕەتیدەکاتەوە بە تورکیای بفرۆشێت بەهۆی کڕینی سیستمی دژە موسەکی ڕووی لەلایەن ئانکەرەوە.

XS
SM
MD
LG