Accessibility links

دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە عێراق


لەشکری عێراقی ڕادەگەیەنێت بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکانی عێراق فەرماندەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشی شەعبی قاسم موسلیحیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تیرۆرسم لە هەوڵێکدا کە سەرچاوە ئاسایشیەکان دەڵێن پەیوەندی هەبووە بە هێرشەکان بۆ سەر بنکەیەکی کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە.

لە هەمانکاتدا ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری کاربەدەستێکی ئاسایشی باڵاوە ڕایگەیاند قاسم موسلیح دەستگیر کراوە بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوان ئیهاب ئەل وەزنی کە یەکێک بوو لەوانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی کەربەلای دەکرد.

دوو سەرچاوەی ئاسایشی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە ئەو بەرپرسەی حەشد لە بەغدا دەستگیر کراوە بەهۆی پەیوەندی بە چەندین هێرش لە ناویاندا ئەوەی ئەم دواییانەی سەر بنکەی عەین ئەلئەسەد.

سەرچاوەیەکی ئاسایش ڕایگەیاند دوای دەستگیرکردنەکە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلەوە بە دەوری ناوچەی سەوزی سەوزی بەغدا دەسوڕانەوە، ئەو شوێنەی باڵیۆزخانە بیانییەکان و بینا حکومییەکانی لێیە. ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویستناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە ئەو نیشاندانی هێزە بۆ نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بوو و پاشان کشانەوە.

..

XS
SM
MD
LG