جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە توندوتیژی دژی کۆمەڵگەی جووەکان لە ئەمەریکا و دەرەوەی وڵات شەرمەزار کرد پاش زنجیرەیەک هێرش هاوکاتی ناکۆکییەکانی نێوانئیسرائیل و حەماسی فەرمانڕەوای کەرتی غەززە.
لە ماوەی 11 ڕۆژی شەڕی هەرێمەکەدا چەندین هێرشی جەستەیی یان زارەکی لە دژی جووکانلە شارەکانی نیویۆرک، لۆس ئانجلس و باشوری فلۆریدا ڕاگەیاندرابوو.
بایدن لە تویتێکدا ڕایگەیاند " هێرشەکانی ئەمدواییانەی دژ بە کۆمەڵگەی جووەکان قێزەونن و دەبێت ڕابوەستن. من ئەم جۆرە ڕەفتارە ڕق و کینانە لە وڵات و دەرەوەی وڵات شەرمەزار دەکەم. دەکەوێتە سەر ئێمە هەمومان کە هیچ شوێنێک بۆ ڕق نەهێڵینەوە.
گیلاد ئێردان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمەریکا لە وەڵامدا سوپاسی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە و گوتی هیوادارە هێرشبەرەکان بەخێرایی بهێنرێنە دادگاو ڕووبەڕووی تاوانەکانی ڕق ببەنەوە.
ئێردان " بە بەدکارناساندنی ئیسرائیل بە ڕوونی گەشەدەسەنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دژایەتی کردنی جوو. پێویستە ئەمە ڕاگیرێت."
پێنج گروپی گەورەی مافی جووەکان ڕۆژی هەینی داوایان لە بایدن کرد بە گژ کاری دژە جووەکاندا بچێتەوە و پێشنیازی هەنێک کرداریشیان کردبوو لە ناویاندا بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە لە زانکۆکاندا و زیادکردنی ئاسایشی بونیادە ئاینییەکان.