Accessibility links

پاش 11 ڕۆژ شەڕکردن و سازکردنی ئاگربەستێکی لەرزۆک ئیسرائیل و حەماس هەر یەکەو بە جیا بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن 


لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەوە واتا لەکاتژمێر دووی بەرەبەیانی رۆژی هەینیەوە هەزاران خەڵک لە کەرتی غەززە هاتنە سەرشەقامەکان. گەنجەکان ئاڵای فەلەستین و ئاڵای حەماس دەشەکێننەوەو شیرینی دەبەخشنەوە و مارش لێدەدەن و یارییە ئاگرینەکان هەڵدەدەن بە ئاسماندا. هاوکات لێرەو لەوێ ئاهەنگ لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و ناوچەکانی کەناری رۆژئاوا سازکرا.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕۆژی هەینی گوتی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە زیانی بە توانای مووشەکهاوێژی حەماس گەیاندوە و زیاتر لە 200 چەکداریان کوشتووەو بەشێکی تۆڕی تونێلی حەماسیش وێرانکراوە. حەماس و گروپی چەکدارانی جیهادی ئیسلامی تەنها دانیان بە کوژرانی 20 لە چەکدارەکانیان ناوە.

نەتەنیاهۆ گوتی "چیتر حەماس ناتوانێت بیشارێتەوە، ئەمە بۆ ئیسرائیل دەستکەوتێکی گەورەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریدا لەوەی ئیسرائیل بە " ئاستێکی نوێی هێز " وەڵام دەداتەوە ئەگەر حەماس هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر بدات .

حەماسیش بانگەشەی سەرکەوتنی کرد و رێبەری حەماس ئیسماعیل هەنییە دەڵێت گروپەکە سەرکەوتووانە بەرەنگاری دوژمنێکی سەربازی و ئابوری بەهێزتر بوویەوە و بەڵێنیدا ئەوەی لەغەززە وێرانکراوە سەرلەنوێ دروستبکرێتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند 30 بنکەی تەندروستی لە غەززە زیانیان پێگەیشتووە . مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی WHO ڕایگەیاند، لە شەڕوپێکدادانەکاندا بەلایکەمەوە 243 فەلەستینی کوژراون و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش رینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی بڕی 18.6 ملیۆن دۆلاری بۆ غەززە تەرخان کردووە بۆ پێداویستییە مرۆییە فریاگوزارییەکان و دەڵێت زیاتر لە 72 هەزار فەلەستینی لە غەززە ئاوارەبوون .

XS
SM
MD
LG