Accessibility links

کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێک بەڵێن دەدات دوو ملیار بەشە ڤاکسین بۆ وڵاتە هەژارەکان دابین بکات


کۆمپانیای دەرمانسازی فایزەرو بایۆنتێک لە ڕۆژی هەینی بەڵێنیاندا کە 2 ملیار بەشە ڤاکسین بنێرن بۆ وڵاتانی هەژار و تازە پێگەیشتوو، وەک بەشێک لە هەوڵی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی ئەو بۆشاییەی نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای " فایزەر " ئەلبێرت بۆرلا لە ڕۆما لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی تەندروستی جیهانیدا گوتی "یەکەم بەشی ڤاکسینەکە لەم ساڵدا رادەستیان دەکرێت و دووهەمیش لە ساڵی 2022 دا".

کۆمپانیا دەرمانسازییەکانی ئەمەریکا مۆدێڕنا و جۆنسۆن & جۆنسۆنیش بەڵێنی بەخشینی 200 هەزار و 100 هەزار بەشە ڤاکسینیان داوە.

لە بەشێکی زۆری ئەڵمانیا لە ڕۆژی هەینیدا، باخچەکانی پێشکەشکردنی بیرەو خواردەمەنی، کافتریا و چێشتخانەکان بۆ یەکەمجار لەم مانگەدا، مێزەکانی دەرەوەی شوێنەکانیان کردەوە، بەڵام کڕیارەکان دەبوایە ئەنجامی نەرێنی تاقیکردنەوەی کۆڤید 19 نیشانبدەن تا بتوانن بچنە ژوورەوە. ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل داوای لەئەڵمانییەکان کرد کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن کاتێک وڵاتەکە دەستیکردەوە بە دووبارە ئاساییکردنەوەی ژیانی گشتی.

هەروەها ڕۆژی هەینی ، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی جۆن کۆتێس گوتی یارییەکان تەنیا لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگدا لە تۆکیۆدا ئەنجامدەدرێن تەنانەت ئەگەر شارەکە دۆخەکەی لە ژێر باری نائاساییدا بێت بە هۆی ئەو پەتاکەوە.

XS
SM
MD
LG