Accessibility links

لیزا فەلەکەدین کاکەیی: سەرۆکی پەرلەمان بەشێکە لە هەوڵی بەدەستهێنانی دەستوورێکی مۆدێرن و وەک سەرۆکی خولی پێشوو نییە


جارێکی تریش لە هەرێمی کوردستان قسەو باسی زۆر لەسەر نووسینەوەی دەستوور دەکرێت، ئایا تا چەند کار بۆ تێپەربوونی دەستوورێک دەکرێت، یاخود دەکرێت هیوا لەسەر مسۆگەرکردنی مافەکانی خانمان هەڵبچنین لەم دەستوورەدا، یانیش چۆن دەتوانین دڵنیابین لەوەی مافەکانی خانمان لەم دەستوورەدا پارێزراو دەبن.

خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکرات کوردستان سەبارەت بەو هەوڵانەی لە ئێستادا دەدرێن بۆ هەبوونی دەستوور لەگەڵ هەوڵەکانی پێشوو کە لە پەرلەماندا ئەنجامیان نەبوو دەڵێت "ئەوەی ئەم خولە لە خولەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە هیوایەک هەیە دەستوور تێپەڕێنرێت چونکە سەرۆکی پەرلەمان بەشێک نیە لە کێشەکان وەک خولی پێشوو، ئەم خولە بە سەرۆکی پەرلەمان و دەستەکەشەوە بەشێکن لە هەوڵی بەدیهێنانی دەستوورێکی مۆدێرنی هاوجەرخ بۆ کۆمەڵگە و دامەزراوەکان، لەلایەکی ترەوە ئەو کێشە سیاسیانەی لە خولی پێشوو کرا بە ڕێگر لەبەردەم تێپەڕبوونی دەستووردا لەم خولەدا بەبەستێکی ئەوتۆ نابێت، تاکە کێشەش لە خولی پێشوو ئەوە بوو داوای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی دەکرا لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمان."

سەبارەت بە فەراهەمکردنی مافەکانی ژنان لە دەستوورە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمدا خاتوو لیزا دەڵێت "دەستوو گرێبەستی نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵاتە بۆیە پێویستە مافەکان بۆ هەوان وەک یەک دابین بکرێن، چ لە ڕەگەزی نێر یا مێ بێت یاخود جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی بێت، بەڵام لە پەرلەمان هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان، بەشێوەیەک کە دەستوور پارێزەری ژنان بێت و هەوڵی زیادکردنی مافەکانیان بدرێت.

دەشڵێت هەر پرسێکی ژنان یاخود کێشەیەکی خانمان گەیشتبێتە پەرلەمان ڕای جیاوازی لەسەر دروست نەبووە "هەموو ژنە پەرلەمانتارەکان لە پرسی ژناندا سەرجەم بیروبۆچوون و هزرە سیاسیەکانمان وەلاناوە و یەکدەنگبووین، هەروەها سەبارەت بە پرسەکانی ژنان خانمانی پەرلەمانتار لە هەر فراکسیۆنێک بێت بەیەک چاو سەیری بابەتەکانیان کردوو، تا ئێستا هەوڵی ئەوە نەدراوە دەنگی خۆمان ڕێکبخەیەن بۆ مەسەلەی دەستوو سەبارەت بەو پرسی ژنان، بەڵام بێگومان کە پڕۆژەکە دەگاتە پەرلەمان دەستپێشخەر دەبین وەک خانمان کۆمیتەیەکی تایبەتی خانمان دروست بکەین کە نەک تەنها لە پەرلەمانتاران پێک بێت بەڵکو لە کەسانی ئەکادیمی ڕێکخراوانی ژنان و خانمانی سەرکردە و ئەوانەی کە ئەزمونێکی باشیان هەیە لەسەر پرسی خانمان".

سەبارەت بە پاراستنی سەروەری دەستوور و سەروەری یاساش کە گلەی زۆری لەسەرە خاتوو لیزا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت لایەنە سیاسیەکان لە پێناو دەستووردا تەنازول و نەرمی بۆ یەکتر بکەن، ناکرێت ئێمە 30 ساڵ خاوەنی دەسەڵاتێکی حوکمڕان بین بەڵام نەتوانین دەستوورێکمان هەبێت کە ئەمە لۆژیکی نیە لە کاتێکدا ئێمە هەمیشە کورد بە داینەمۆی هاتنەکایەی دەستووری عێراق دادەنێین.

بۆ درێژەی وتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG