Accessibility links

ڕەوشی کۆرۆنا لە ئێران بە گشتی و شارە کوردییەکان بە تایبەتی لە ئێستادا چۆنە؟


لە کاتێکدا هێشتا هەندێک لە بەشەکانی ئێران لە دەرەنجامە کوشندەکانی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگاریان نەبووە، هاوکات هۆشداری لەمەڕ دەستپێکردنی شەپۆلی پێنجەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدرێت.

هەروەها ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ڕەخنەکان زیاد دەکات لەبارەی خاوی و بێپلانی کوتان و ڤاکسینکردنی خەڵک.

لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی ئێران پێیانوایە پابەندنەبوونی خەڵک بە رێکارە تەندروستییەکان وایکردووە خەڵکێکی زۆر تووشی کۆرۆنا ببن.

نوێتری زانیارییەکان چین لەبارەی ڕەوشی شارەکانی ئێران و بە تایبەت شارە کوردییەکان لە ئیستادا؟

وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاندووە وڵاتەکەی یەکێکە لەسەرکەوتوترین وڵاتەکان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا و دەڵێت تا کۆتایی ساڵ هەموو خەڵکی ئێران دژ بە ڤایرۆسەکە دەکوترێن. تا چەند ئەم قسانە راستن و لەئیستادا پڕۆسە و پلانەکانی ڤاکسینکردنی خەڵک چۆن دەچێتە پێشێ؟

ئایا خەڵکی شارە کوردییەکانیش ڤاکسینیان وەرگرتوە؟

ئەو هەواڵانەی کە باس لەوەدەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕەکانی ئێراندا بە شێوەی ڕەش مامەڵە دەکرێن تا چەند راستە؟

ژیان و گوزەرانی خەڵک لە شارە کوردییەکاندا لە ئێستادا چۆنە؟ ئایا گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی؟

بۆ زانیاریی زیاتر و وەڵامی ئەم پرسیارانە، بەفراو نوری لەدەنگی ئەمرریکای بەشی کوردییەوە لەگەل بەختیار خوشنام، هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵگێڕی موکریان لەسەقزەوە گفتوگۆی کردوە.

خوشنام لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت کە بە پێی بەدواداچونەکانیان ئەوەی کە دەوترێت ڤاکسین لە بازاڕەکاندا بە نایاسایی دەفروشرێت، ئەوە ڕاستە و دەشڵێت لە ئیستادا ڤاکسینی کۆرۆنا لە بازاڕەکانی ئێراندا بە نرخێکی گران و بەرز دەفروشرێت.

خوشنام هەروەها دەشڵێت لە ئێستادا ڕێژەی مردنەکان کەمتر بووەتەوە، بەڵام لەوانەیە گەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ڕێکارە تەندروستییەکان لەبەرچاو نەگیرێن، دوور نییە شەپۆلی پێجەم دەستپیبکات و هەموو شارەکان بگرێتەوە، هەروەک چۆن خوودی بەرپرسانی تەندروستیش لە ئێراندا هۆشداریان داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:17 0:00


XS
SM
MD
LG