Accessibility links

مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەی ناڕەزایی لە هەڵەبجە ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن ڕاژەکانیان بکرێنە هەمیشەیی


خۆپیشاندان هەڵەبجە
خۆپیشاندان هەڵەبجە

مامۆستایانی وانەبێژ ئەو توێژەی مامۆستایانن کە چانسی دامەزراندنیان لە دامەزرازەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پیشەی مامۆستایەتی دەستنەکەتووە، بەڵکو بەپێی ژمارەی وانەکانیان بڕەپاریەکی کەمیان پێدەدرێت تا لەو ناوەندانەی خوێندن کە گرفتی کەمی ڕاژە هەیە وانەکان بڵێنەوە، لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و هاوکات کەمی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆیان دابین دەکرێت لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.

ئارەزوو محمد بەنوێنەرایەتی مامۆستایانی وانەبێژەوە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند"داوای ئەوە دەکەین مامۆستایانی وانەبێژ بە هەمیشەیی دابمەزرێندرێن لە ئەگەری دامەزراندنیشمان بۆنەبوومووچەکانمان دوانەکەوێت، بە‌شێکمان لەدەرەوەی شار وانە دەڵێینەوە و ئەو بڕە پارەیەی کەبۆمان دابین دەکرێت بڕێکی کەمە. "

فاروق غەفور لێپسراوی لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایان لەسەرجەم کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم جەختمان لە دوانەکەوتنی مووچەکانی ئەو مامۆستایانەمان کردووەتەوە، دەشڵێت بڕی ئەو پارەیە بە پێی بەشە وانە دیاری کراوە و زۆر کەمە".

دەنگی ئەمەریکا بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ گرفتەکانیان پەیوەندی کرد بە سۆران عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "ئەو مامۆستایانە بەدوای داواکاری خۆیانەوەن و ئێمەش پشتگیری لە داواکاریەکانیان دەکەین کە لە سنوری بە ڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە 156 شەش مامۆستای وانەبێژ هەیە و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین دایانبمەزرێنێت".

گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبیژ لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بە‌شێک لە پەروەردەکانی هەڵەبجە و سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتیەکانیان درێژە پێدەدەن و تا ئێستاش جگە لە دەربڕینی پشتیوانی بۆداواکاریەکانیان لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەکانی پەروەردە و یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ داواکاریەکانیان نەدراوەتەوە، ئەوان دەڵێن ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت و بە‌شێکیشیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00


XS
SM
MD
LG