Accessibility links

ئەنگێلا مێرکڵ هاوسۆزی بۆ ئیسرائیل دەردەبڕێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هاوسۆزی خۆیی دەربڕیوە بۆ ئیسرائیل هاوکاتی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهۆ سەرەک وەزیری ئیسرائیلدا.

ئانگێلا مێرکڵ، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا داوای کۆتاییپێهێنانێکی خێرای کردووە بۆ ئەم قەیرانەی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە بە خراپترین قەیران دادەنرێت لەوەتای چەند ساڵێک لەمەوبەرەوە.

ستیفەن شبێرت، وتەبێژی مێرکڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ڕاوێژکار جارێکی تریش بە توندی ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بەردەوامیی هێرشە موشەکییەکان لە غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل و سەرەک وەزیریشی دڵنیاکردۆتەوە لە هاوسۆزی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل و هەروەهاش مافی ئیسرائیلی پشتڕاست کردۆتەوە بۆ داکۆکی لە خۆکردن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " هاوکاتی ئەو هەموو زیانە گیانیانە لە هەردوولا، ئەنگێلا مێرکڵ هیوای خۆی دەربڕیوە تا ئەم شەڕانە بە زووترین کات کۆتاییان پێبێت."

XS
SM
MD
LG