Accessibility links

لەندەن پۆلیسی زیاتر دادەنێت بۆ پاراستنی جووەکان


پۆلیسی زیاتر، لە شەقام و ناوچە جووەکانی لەندەندا بڵاوکراونەتەوە پاش ئەوەی 4 کەس دەستگیرکراون، وەک دەگوترێت دروشمی دژە جوویان دەگوتەوە لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی فەلەستیندا.

سادق خان، شارەوانی لەندەن لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا بۆ تەلەفزیۆنی ئای تیڤی ئاماژەشی بەوە کردووە وەک دەڵێت "ژمارەیەک هەنگاو دەگرینەبەر بۆ دڵنیابوونی دانیشتوانی لەندەن و بەتایبەتیش جووەکان."
خان دەشڵێت یەکێک لەو هەنگاوانە بڵاوکردنەوەی زیاتری پۆلیسە لە ناوچەکانی جووەکاندا.

پۆلیسی لەندەن دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە کردن لەو دیمەنە ڤیدیۆییەی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوە و تیایدا لە ئۆتۆمبێلێکەوە هاواری دژە جوو دەکرێت لە باکوری لەندەن. پۆلیس 4 کەسی لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکردووە.ئۆتۆمبێلەکە لەناو کاروانێکی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بووە کە ئاڵای فەلەستینییەکانیان هەڵکردبوو.

پۆلیس ئەو 4 کەسەی لەسەر بنچینەی گومان لە سەرپێچیکردنێکی زۆری ڕەگەزی دەستگیرکردووە کە پەیوەندی بە سەقامگیری گشتییەوە هەیە.

جۆو ئێدواردس، سەرپەرشتکاری گشتی دەڵێت ئەو ڕەفتارە جێی سەرسوڕمان بووە و هەرگیزیش ڕێگەی پێنادرێت و دەشڵێت "تێگەیشتن هەیە لەوەی کە جێی نیگەرانییەکی زۆر و بەرچاوی جووەکانە لە لەندەن."

بۆریس جۆنسن، سەرەک وەزیری بەریتانیا دەڵێت لە وڵاتەکەیدا جێی دژە جوو نابێتەوە، ئەم لێدوانەش بووە مایەی ناڕەزاییەکی بەرفراوانی ئەو شەپۆلی ناڕەزاییەی لە بەریتانیا سەریهەڵداوە.
سادق خان، سەرۆکی شارەوانی لەندەن دەڵێت "هەر کاتێک پشێوی و توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەبێت، ئەوا دەشێت پەل بهاوێتە ناو لەندەنیشەوە."

XS
SM
MD
LG