Accessibility links

حەسەن لاوە، باس لە پێکهێنانی ناوەندێکی خێرخوازی و کولتوری کورد دەکات لە ئەوروپا


کۆمەڵێک لە چالاکوانانی دانیشتوی وڵاتانی ئەوروپا ناوەندی "چەتری کورد" یان بە فەرمی پێکهێناوە کە بنکەکەی لە وڵاتی نەرویژە.یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ناوەندە یارمەتیدانی داراییە بۆ ئەو بنەماڵانەی کە ئەندامێک یان ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون.

حەسەن لاوە، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەردنی نێوەندی "چەتری کورد" لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت، ئامانجێکی دیکەی ئەو ناوەندە چوارچێوەیەکی بەرفروانتر بە خۆیەوە دەگرێت ئەویش لایەنی کولتوری دەگرێتەوە کە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی، موزیک و لایەنی ئەدەبییە.

بەڕێز لاوە دەڵێت، هەروەها لە داهاتووشدا ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بە نیازن وانەی زمانی کوردی بڵێنەوە و ئەم هەوڵانەی فێرکردنیش لە ڕێگای ئێنترنێتەوە بەڕێوەدەچن و بلەم ڕێگەیەشەوە پانتایی چالاکییەکان ڕێکخراوەکە فراوانتر بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:12 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG