Accessibility links

لە ڕۆژی زمانی کوردیدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگی پاراستنی زمان


ڕۆژی 15 ی مانگی پێنج وەکو ڕۆژی زمانی کوردی دەناسرێت، کە لە ساڵی 1932 لەم ڕۆژەدا میر جەلادەت بەدرخان گۆڤاری هاواری چاپ کردووە.

لەم ڕۆژەدا چەندین سمینار و کۆڕ بۆ تیشک خستنە سەر زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت.

لەم ڕۆژەدا مامۆستایان و شارەزایانی زمان لە هەرێمی عەفرین، تیشکیان خستە سەر گرنگی زمانی کوردی و جەختیان کردەوە لە پێویستی پاراستنی زمانی کوردی.

مامۆستای زمانی کوردی محەمەد عەبدی دەڵێت خەباتی میر جەلادەت بەدرخان جارێکی تر لە عەفرین زیندوو کرابۆوە.

ئەو گوتی " ئێمە ڕێکخراوی زمانی کوردی SZK-مان دامەزران، دەستمان بە خەبات کرد، ئەو هەنگاوە زۆر باش بوو هەنگاوێکی دیرۆکی بوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بە تایبەتی بۆ هەرێمی عەفرین. یەکەم خوێندنگای سەرەتای لە ڕۆژئاوا لە عەفرین بوو."

عەبدی گوتیشی پاش حەوت ساڵ لە پەروەردەی زمانی کوردی کە لە ئاستێکی باشدا بەڕیوە دەچوو " بەڵام ڕەوشەکە گۆڕا کاتێک تورکیا هێرشی کردە سەر هەرێمەکە."

عەبدی گوتیشی " هەرچەندە هەرێمی عەفرین هەرێمێکی کوردییە و زمان و وێژەی کوردییە، بەڵام لە ئێستادا زمانی کوردی لە عەفرین لە ژێر هەڕەشەدایە."

لای خۆیەوە هەڵبەستوان محەمەد عەبدی جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاری فرەلایەنە پێویستە بۆ ئەوەی زمانی کوردی بە زیندوویی بهێڵدرێتەوە و لە زمانەکانی جیهاندا جێگای خۆی بگرێت .

ئەو گوتی "داوا لە هەموو ڕۆشنبیرانی کورد دەکرێت بە کوردی بنووسن، کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند بکەن".

جێگای وەبەیرهێنانەوەیە بۆ چەندان ساڵ زمانی کوردی لەلایەن دەسەڵاتی سوریاوە قەدەغەکرابوو، خەڵکی بە نهێنی و بە ڕێگای نامیلەکان خۆیان فێری زمانی کوردی دەکرد.

لەمباریەوە پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ زانیاری زیاترمان دەداتێ

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG