Accessibility links

تیرێژ: گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی دەرەوەیی تورکیادا


سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە ساڵانی دەستپێکردنی دەسەڵاتی ئاکەپە ( پارتی داد و گەشەپێدان) بە سیاسەتێکی نەرمونیان و دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و تەواوی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش دەستپێکرد. ئەم سیاسەتە تا ئەندازەیەک لەو کاتەدا بە شێوازێکی مۆدێرنی دەسەڵاتی ئیسلامی دەناسرا، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بەهاری عەرەبی سیاسەتی تورکیا بە تەواوەتی گۆڕا و دەستیکرد بە دەستێوارەدان لە کاروباری سیاسی و لەشکری وڵاتانی ناوچەکە وەکو سوریا، لیبیا عێڕاق یەمەن و تەنانەت یۆنانیش. ئەم کردەوانەی تورکیا بوونە هۆی ناکۆی لەگەڵ هاوپەیمانانی لە ئەوروپا و ئەمەریکا.

دکتۆر بەهرۆز جەعفەر سەرۆکی پەیمانگەی مدیتێریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمی لە میانەی بەرنامەی تیرێژی ئەم هەفتەیە باس لە کردارەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا دەکات و دەڵێت " تورکیا دەتوانێت بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی سیاسەتەکانی لە پڕێکدا بگۆڕێت."

هەندێک بووچوون هەیە پێیان وایە تورکیا مافی خۆیەتی بە دوای بەرژەوەندییە ستراتییژیەتەکانی خۆی بگەڕێت، لە وەڵامی ئەم پرسیارەی خالید فەتاح لە دەنگی ئەمەریکا دکتۆر جەعفەر دەڵێت " تورکیا تەنها بەدوای گازو نەوتی سروشتیدا ناگەڕێت بەڵکو تورکیا دەیەوێت قوڵیایی ستراتیژیەتی خۆی بەهێز بکات بە پەیدا کردنی یەکێتییەک هاوشێوەی یەکێتی ئەوروپا بێت."

دەقی بەرنامەی تیرێژ

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:14 0:00


XS
SM
MD
LG