Accessibility links

هەوڵەکانی بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەوجۆرە کۆرۆنایەی کە لە هیندستانەوە بڵاو بووەتەوە


بەریتانیا کاربەدەستانی تەندروستی بە پشتیوانی لەشکر، بڵاو کردووەتەوە بۆ ئەوەی ماڵ بەماڵ بگەڕێن و تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوو شارۆچکەی باکوری بەریتانیا ئەنجام بدەن. ئەم هەڵمەتەی ڕۆژی شەممە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسەکەیە کە هەڕەشیە بۆسەر پلانەکانی هەڵگرتنی بەربەستەکان هەتا مانگی داهاتوو.

حاڵەتەکانی ئەم جۆرەی ڤایرۆسەکە کە سەرەتا لە هیندستان دەرکەوت لە هەفتەی ڕابردووەو دووهێند زیاتر بووە. ڕاوێژکارانی زانستی حکومەت دەڵێن ئەم جۆرە ڕەنگە خێراتر بڵاوبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە پێشتر لە بەریتانیا بڵاوبۆوە، هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە چەنێک خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " ئەگەر ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر بڵاوبێتەوە، ئەوا ڕەنگە ڕووبەڕووی بژاردە قورسەکان بینەوە." ئەو گوتیشی ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆی تێکدانی ئەو پێشوەچوونانەی کردوومانە.

ئەو گوتی قۆناغی داهاتووی سوککردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات ، بەڵام هۆشداریشیدا کە ڕەنگە ئەو هەنگاوە بەهۆی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە دووا بخرێت.

کۆمیتەی ڕاوێژکاری زانستی حکومەت ڕایگەیاند هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت ئەم جۆرە نوێیە سەختترە یان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا کاریگەری نابێت بۆ کۆنترۆڵکردنی. زیاتر لە دوو لەسەر سێی بەریتانییەکانی سەرو 18 ساڵ بەلاینی کەم یەک بەشی ڤاکسینەکەیان لێداو. و لە سەدا 37یان هەردوو بەشەکەیان لێداوە.

حکومەت ماوەی نێوان ڤاکسینی یەکەم لەگەڵ دووهەم بۆ خەڵکانی تەمەن 50 بەسەرەوە کەم دەکاتەوە لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی زیاتر بتوانێت بیانپارێزێت.

XS
SM
MD
LG