Accessibility links

ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سەر گۆڕی ڕۆڵەکانیان بەسەر دەبەن


عەفرینییەکانی کە لە کەمپی پەنابەرانی شەهبان، جارێکی تر دوور لە ماڵەکانی خۆیان جەژنی ڕەمەزان بەسەر دەبەن.

ئاوارەکانی شەهبا لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەردانی گۆڕستانی قوربانیەکانیان لە گوندی ئەحرەز کرد و گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا.

چەند کەس لەو ئاوارەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا دوان و هەستی خۆیان دەربڕی و ئەو کردەوانەیان شەرمەزار کرد کە گروپە چەکدارەکاندژ بە گۆڕستانەکان لە عەرفین ئەنجامیان داوە.

موراد عەبدوڵ ڕەحمەت ڕایگەیاند " تورکیا لە عەفرین مەزاری قوربانیەکانی ئێمەی وێران کردووە، بەڵام ئەمە تاکە پێشێلکاری نییە کە کردویەتی، ئەو دەستدرێژی کردو تە سەر هەمو شتەکان، ماڵەکانمان، زەوی و زارمان، دار زەیتونەکانمان، ئایا ئەمە ئیسلامێتییە؟"

زەینە حەسەن ئاوارەیەکی تری عەفرینی بە دەنگی ئەمەریکای گوت " ئەوە سێ ساڵە لە ئێمە لە دووری عەفرینین".

جێی وەبیرهێنانەوەیەبە پێی هەواڵەکان سوپای تورکیا و کۆمەڵە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندەکانی کەفیرسفر، مەتین و کەفەرشیلێ لە ناوچەی عەفرین چەندین کێلی گۆڕی قوربانیانیان تێکشکاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG