Accessibility links

هێزە عێراقیەکان بۆ بەرگرتن بە پلانی داعش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە


بەهۆی جم و جۆڵە بەردەوامەکانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک و زانیاریە دزەپێکراوەکان لەبارەی ناردنی چەکداری خۆکوژ بۆ نێو پارێزگاکە، هێزەکانی عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، تا هەر پلانێکی داعش لە ڕۆژانی جەژن دا شکست پێ بهێنن.

لەمانگی ڕەمەزان دا، هێزە عێراقیەکان چەکدارێکی خۆکوژی داعشیان، پێش جێبەجێکردنی پلانەکەی و خۆ تەقاندنەوەی لەنزیک بارەگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کوشت، لەچەند شەوی ڕابردووشدا، لە نزیک گرتوخانەی تەسفیراتی کەرکوک ژنێک بەگومانی چاودێریکردنی گرتووخانەکە دەستگیرکرا.

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی ئەگەری دەست گەیشتنی داعش بەناو شاری کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای وت"باوەڕناکەم بتوانن پلانی خۆکوژی جێبەجێ بکەن، بەڵام ئێمە خۆمان ئامادەکردووە و هەموو ئەگەرەکانمان تاوتوێ کردووە."

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، ناوی 6 چەکداری خۆکوژ گەیشتووەتە دەست دەزگا ئەمنیەکانی عێراق، گوایە لەلایەن داعشەوە ڕەوانەی ناوچە کێشەلەسەرەکان کراون بۆ خۆ تەقاندنەوە، کەناوی تەواوی چەکدارەکان و نازناوەکانیان دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتووە، سەرجەمیان عەرەبی عێراقین، تەنها یەکێکیان نەبێت کە خاوەنی ڕەگەزنامەی سعودیە.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ڕوونیکردەوە بەوردی چاودێری شانە نوستوەکانی داعش دەکەن، کە گومان دەکرێت لەڕێگەیانەوە خۆراک و پێداویستی بگاتە چەکدارەکان، وتی"زۆربەی ئەو چەکدارانەی لەدەوروبەری کەرکوکن، خەڵکی ناوچەکەن، چەکداری بیانیان تێدا نابینرێت."

لەماوەی مانگی ڕەمەزان دا، داعش بەدەیان هێرشی لەناوچە جیاجیاکان ئەنجامداوە، کەم شەو هەیە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە پەلاماری هێزە عێراقیەکانی نەدابێت، بەڕای دەزگا ئەمنیەکانی عێراقیش هۆکاری چڕکردنەوەی هێرشەکان، پەیوەندیان بەمانگی ڕەمەزانەوە هەبووە، بەو پێیەی ئەو مانگە بەلای داعشەوە پیرۆزە.

بەڵام فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، پێیوایە ئامانجی داعش لە هێرشە بەردەوامەکانی، بەرزکردنەوەی ورەی لایەنگرانیەتی، وتی"ئەوان هێزی گەورەیان هەبوو، نەیانتوانی مەترسی لەسەر کەرکوک دروست بکەن، ئێستا ئەو توانایەیان نەماوە."

بەپێی وتەی چەند فەرماندەیەکی سەربازی عێراق، کەدەنگی ئەمەریکا بۆ ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە قسەی لەگەڵ کردوون، بەشێکی زۆر لەو چەکدارانەی لەدەوروبەری کەرکوک هێرشەکان ئەنجام دەدەن، لە چیای قەرەچوغەوە دادەبەزن، پلانەکانیان جێبەجێ دەکەن و دواتر بۆ هەمان ناوچە دەگەڕێنەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:14 0:00


XS
SM
MD
LG