Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە عێراقدا دەکات


نوێنەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان جنین هێنس پلاسخارت، ڕۆژی سێشەممە داوای لە کاربەدەستانی عێڕاق کرد پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی مانگی 10 عێراق مسۆگەر بکەن.

ئەو کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا " سەرنەکەوتن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی متمانەپێکراو دەشێت ببێتە هۆی لەدەستچوونێکی بەرچاو، توڕەبوونێکی بەربڵاو و بێهیوابوون. ئەمەش ڕەنگە زیاتر وڵاتەکە ناسەقامگیر بکات لەو کاتەی کە هێز و یەکڕیزی زۆر پێویستە."

جنین پلاسخارت لە میانەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا گوتیشی " داواکاریم لە کاربەدەستانی عێڕاقی دووپات دەکەمەوە متمانەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەرزڕاگرن."

ئەو گوتیشی " ئەم هەڵبژاردنانە نێوەندی داواکارییەکانی بزوتنەوەی خۆپیشاندەران بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری ئەندامانی هێشتا دەچەوسێندرێنەوە ".

لە ساڵی 2019 وە، هەڵمەتێکی بەربڵاوی کوشتن، ڕفاندن و هەڕەشەکردن لەو وڵاتەدا سەریهەڵداوە. نزیکەی 30 چالاکوان کوژراون و دەیانی تریش ڕفێندراون.

ئەو کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت " فشاری سیاسی و دەستێوەردان، ترساندن، سەرچاوەی نایاسایی دارایی هەمو ئەم شتانە زیان دەگەیەنن بە متمانەی هەڵبژاردنەکان و بەشداری کردن تیایدا."

ئەو گوتیشی " کاندیدەکان، ئەوانەی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکەن، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەنگدەرانیش دەبێت ئازادبن لە مافە دیموکراسییەکانیان لە دەمی هەڵبژاردن و پاش هەڵبژاردن و پێش هەڵبژاردنیش."




XS
SM
MD
LG